بەرپرسی لیژنەی ئافرەتانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و، ئەندامێکی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی سەردانی هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد.
ئەمڕۆ ٢١/١١/٢٠٢٢ لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و، دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، هەریەکە لە خاتو کلارا و ئیردیس ئەحمەد عەلی، سەردانی هیوا گەیلانیان کرد و، بەبۆنەی دەرچونیان بۆ کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەناوی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواست.
جێی باسە، لای خۆشییەوە، ناوبراو خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیە دەربڕی.