ئێران : چالاکوانان داوای مانگرتن و خۆپیشاندانی فراوان و سەرتاسەری دەکەن


خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی گەلانی ئێران تا دێت فراوان دەبێت ،چالاکوانان و لایەنەکانی تەواوی گەلانی ئێران داوای مانگرتن و خۆپیشاندانی فراوان و سەرتاسەری بۆ ڕۆژی پێنج شەممە دەکرێت

بەهۆی هێنانی هێزێکی زۆری سەربازی سەرکوتکار بۆ شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،کەبەپێی ئەو گرتە ڤیدۆییانەی لە تۆرە کۆمەڵایەتیکان بڵاوکراوەتەوە ،هێزەکانی ڕژێم بەهێنانی هێزێکی زۆر بۆ شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،ڕەشبگیر و تەقەکردنی ڕاستەخۆ لە هاوڵاتیان و چالاکوانان ژمارەیەکی زۆر شەهید و بریندرابوون

لەبەرامبەردا ناوەندی هاوکاری لایەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گروپی گەنجانی ئێران داوای مانگرتنی سەرتاسەری دەکەن ، بە داخستنی شوێنەگشتیەکان و بازار و دوکانەکان و خۆپیشاندانی فراوانی سەرتاسەری بۆ پاڵپشتی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکرێت

بەپێی هەواڵی سایتی ئەلعەرەبییە گروپێک کە خۆیان بە (گەنجانی شۆڕشگێڕی ئێران ) ناوبردووە ، بۆ ڕۆژی پێنج شەممە داوای داخستنی دوکان و شوێنە گشتییەکان لە سەرتاسەری ئێران دەکەن ،ئەمەش وەک پاڵپشتیەکی یەکگرتوو لەگەڵ شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ڕۆژانە لەژێر سەرکوتی توندی هێزەکانی ڕژێمی تاران درێژە بە خۆپیشاندانەکان دەدەن
هەروەها ناوەندی هاوکاری لایەنە کوردییەکانی ئێران هەروەها داوایان لە ڕێکخراوە سیاسییەکان و چالاکوانانی مەدەنی و هەموو پارچەکانی گەلانی ئێران دەکەن کە ڕۆژی پێنج شەممە 24ی نۆڤەمبەر، مانگرتنی گشتی ڕێکبخەن بۆ سەرخستنی یەکڕیزی و هاودەنگی و پشتگیری گەلی کورد

جێی ئاماژەیەلەسەرەتایی خۆپیشاندانەکانی ئێران لەناوەڕاستی مانگی نۆ بەهۆی کوشتنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی 22ساڵ بڕانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەلایەن ڕژێمی تاران بەردەوامە
ئەمە لە کاتێکدا خۆپیشاندانەکان تادێت فراوان دەبن ،خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی بەسیج لە ناوچەی باخی بێل لە شاری ساری باکوری ئێران و هەروەها نووسینگەی ئیمامی هەینی لە شاری قوچان لە پارێزگای رەزەوی خوراسان
لەهەفتەی دەیەمی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ئێران و شارە کوردییەکانی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان و بەشی کوردی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەپێشەنگی خۆپیشاندانەکاندا بوون و چەندین شاریش هاوهەڵوێست بوون لەگەڵیاندا لەوانە: بوشێر ، تاران ،مەشهەد ،کەرەج و قوم

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن