لە بەرخۆدان و ڕاپەڕینی خەڵکی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاوکات لەگەڵ بانگەوازی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و خەڵکی بۆ مانگرتنی سەرتاسەری، بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی خوێنینی خەزەڵوەری ٢٧١٩ لە هەموو ئێران، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، نزیکەی ٤٢ هاوڵاتی کورد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران شەهیدکراون و، زیاتر لە ١٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراوی ناوەندەی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەرەوە هەتا ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر، لە بەرخۆدانی شارەکانی کوردستان نزیکەی ٤٢ هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانەوە شەهیدکراون.
بەگوێرەی بەڵگەکان، ٤٠حاڵەت بەرامبەر بە ٩٥٪، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان شەهیدکراون، کە زۆربەیان سەر و سینگیان کراوەتە ئامانجی تەقەکان. هەروەها هاوڵاتییەک لەدوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانەوە، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستدا و، هاوڵاتییەکی دیکەش بەهۆی سەختی برینەکەی لە ئەنجامی لێدانی چەقۆ گیانی لە دەستدا.