یۆنان: دەیان کۆچبەر لە خنکان رزگار دەکرێن
دەستەڵاتدارانی یۆنانی رایانگەیاند، کە دوێنێ سێشەممە، زیاتر لە 400 کۆچبەر، کە نزیک بوون لە خنکان دوای ئەوەی تووشی گرفت بوون، رزگارکران و گەیاندرانە دوورگەی کریت.
لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ڕۆژی سێشەممەدا، دەستەڵاتدارانی یۆنان دەستیان کرد بە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی زیاتر لە 400 کۆچبەر، کە لەسەر بەلەمێکی ماسیگرتندابوون لە نزیک دوورگەی کریتی یۆنان.
وتەبێژێکی پاسەوانی کەناری یۆنانی بە ئەی پی ئێف سی راگەیاندووە، پێش ئەوەی بەلەمەکەیان پارچەپارچە بێت، ڕاکێشراون بۆ بەندەرەکە و سەرجەم کۆچبەرەکان لە خنکان رزگارکراون، کە ژمارەیان 430 پەنابەر بووە.
بەگوێرەی وتەی ڕۆژنامەنووسی یۆنانی ماریۆس دیۆنیلیس، لەنێو ئەو کۆچبەرانەدا، 22 ژن و 25 منداڵ هەبوون، کە زۆربەیان خەڵکی سوریا بوون،