میوە بەشێکی گرینگە وەک خۆراکێکی تەندروست، چونکە ڕیشاڵیان تێدایە، هاوکات ڤیتامین و کانزایی گرینگیشیان تێدایە.
هەندێ لە میوەکان دەتوانن سود بە تەمەنتان بگەیەنن، چونکە یارمەتی لەش دەدەن لەگەڵ ئەو کێشانەی بەهۆی پیرییەوە دروست دەبێت.
خۆراکناس جێسی ڤەدەر 3 جۆری میوەی هەڵبژاردووە کە لەم چوارچێوەیەدا بەسوود دادەنرێت:
مۆز
پەستانی خوێن یەکێکە لە گرینگترین لایەن بۆ چاودێریکردنی تەمەن، چونکە خوێنبەرەکان کەمتر نەرم دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، مۆز ئەو پەستانە کەم دەکاتەوە.
مۆز سەرچاوەیەکی گەورەی پۆتاسیۆمە، کە دەتوانێت یارمەتی پاراستنی تەندروستی خوێن بدات.
مۆز هەروەها ڕیشاڵی تێدایە، کە بەتایبەتی گرینگ و بەسوودە، کاتێک کە دێتە سەر تەندروستی و دابەزاندنی کێش.
پرتەقاڵ
کلیلێکی تر بۆ مانەوە بە تەندروستییەکی باش کاتێ تەمەنت هەیە، ئەوەیە کە بەرگری جەستەت بەهێز دەکات.
یەکێ لە باشترین ڕێگاکان بۆ ئەنجامدانی ئەمە ئەوەیە کە ڤیتامین سی زیاد بکەیت، پرتەقاڵیش پڕە لەم ڤیتامینە.
لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا، سیستمی بەرگری جەستە و ئێسکەکان لاواز دەبن، ڤیتامین سی دەتوانێت یارمەتی بەهێزکردنی سیسمی بەرگری بدا، کالسیۆم دەتوانێت یارمەتی پاراستنی ئێسکەکان بدا و بە تەندروست و بەهێز بیانهێڵێتەوە.
دەتوانیت هەموو بەیانییەک ئەم میوە بۆ نانی بەیانیت زیاد بکەیت، یا چێژی لێ وەربگریت لە هەموو ڕۆژێکدا وەک خواردنی شەربەت، بۆ ئەوەی هەموو ئەم سوودانەت پێ بەگەیەنێت.
بلوبێری
بلوبێری بە گشتی بە یەکێ لە باشترین میوەی بەردەست دادەنرێت بۆ تەندروستی گشتی.
بلوبێری هەڵبژاردنێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ ساڵە، چونکە ئەوان بە دژە ئۆکسیدانێکی بەهێز ناسراون.