نەتەوەیەکگرتووەکان: لەپێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران دەکۆڵێتەوە

ڕۆژی 11ئەم مانگە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئایسلاند داوایی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەربەتەوەیەکگرتووەکان کرد ، کۆبونەوەکە لەسەر باردۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بە تایبەت دوای کوشتنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی 22ساڵ لە ناوەڕاستی مانگی نۆ ،کەبەو هۆیەوەخۆپیشاندان و ناڕەزاییتیەکان سەرتاسەری ئێرانی گرتۆتەوە ،لەبەرامبەردا هێزە سەرکوتکارەکانی ڕژێمی تاران بە توندتیژی و تەقەی ڕاستەخۆ لە خۆپیشاندران و ڕەشبگیری و کوشتن و دەستگیر کردنی منداڵ و ئافرەتان لێکەوتەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش داوای لێکۆڵینەوەی لە پێشالکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران دەکات

ڕۆژی چوار شەممە 24.11.2022لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری جنێف ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووە ،کە تێیدا بڕیار لە دروست کردنی کۆمسیۆنێک تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بکرێت ،لە کۆیی 47وڵاتی ئەندام 25وڵات دەنگیان بە ڵێ دا لەسەر ڕەشنووس بریارێکە ،لەبەرمبەر دا 6وڵات بە نەخێر دەنگی دا و 16وڵات بێدەنگیان نواند

لەمبارەوە دکتۆر بابان ئەلیاسی بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند ،کۆبوونەوەییەکی نائاسایی تایبەت بوو لەسەر داوای ئەڵمانیا و ئایسلاندا بڕیار لەسەر ڕەشنوسی بڕیارێک لە بارەی پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا درا ،کە ماوەی دوو مانگە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی گەلانی ئێران بەردەوامی هەیە و لەلایەن ڕژێمی تاران چەندین بەڵگەهەیە ،لەسەر پێشلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران و بەررسانی هێزەئەمنییەکانی ئێرانی کە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن

لە درێژەی لێدوانی بۆ کوردیش دی سی ،ئەلیاسی ئاماژەی بە دەنگدانی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەربەنەتەوە گرتووەکان کرد ،بە دروستکردنی کۆمیسیۆنێک بۆ لێکۆڵینەوەی لەسەر پێشلکارییەکان مافی مرۆڤ بەکۆکردنەوەی بەڵگەکان و سەردانی ئێران گەرلەلایەن ڕژێمی تاران رێگریان پێبدرێت

جێی ئاماژەیە ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردبوو

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن