ڕۆژی شەممە25.11.2022 سەلام کوردە بەنوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادی 25ساڵەی کتێبخانەی کوردی لە ستۆکهۆڵم کرد
مەراسیمی یادەکە بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە نوسەران و کتێب دۆستانی کوردی و سوید و لایەنەکان یادەکەیان وەک یەکەم کتێبخانەی کوردی لەوشارە بەرزڕاگرت ،کە ساڵانێکە خزمەت بە نوسەران و منداڵانی کورد لە شارە دەکات
هەرلەو یادە نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە وتەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی لە ماریا لەیسنەر سەرۆکی کۆمیتەی بەرێوەبەری و ئەندامانی و پەرتوکخانەی کوردی ،وەک کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پاڵپشتی بۆ پەرتوکخانەی کوردی دەربڕی، کە ماوەی چارەکە سەدەیەکە سنبولی ناونیشانی کورد بووە، کاریگەری لەسەر مانەوەی زمانی کوردی و پێشەوەچوونی وێژەو کلتوری کوردی لە وڵاتەدا هەبووە
لەکۆتایی وتەکەیدا سەلام کوردە هیوایی سەرکەوتنی زیاتر بۆ خواستن ستایشی ئەرک و کارەکانیانی کرد
جێی ئاماژەیە یادەکە بە چەند پارچە موزیک و ستران،کەنزیکەی سێ کاتژمێر خایەند کۆتایی بە مەراسیمەکە هات