هێرش دەکرێتە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا

سوپای ئەمەریکا دەڵێ، دوو مووشەک بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکایان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج، بەڵام زیانی گیانی و مادی نەبووە.

سوپای ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی ئەمەریکا شوێنی مووشەکەکانیان پشکنیوە و مووشەکی سێیەمیان دۆزیوەتەوە، کە نەتەقوەتەوە.

جێی باسە، بارەگاکە دەکەوێتە شاری ئەلشەدادی سوریا.

ڕەنگە بە دڵت بن