فرۆشتنی ئامێرەکانی هواوی قەدەغە دەکرێت

لەبەر هۆکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، فرۆشتنی ئامێری نوێی پەیوەندی تەلەفۆنی هواوی کرد و، بە مەترسییەکی قبوڵنەکراویان ناوبردووە.

رۆیتەرز، راپۆرتیداوە، کۆمسیۆنی پەیوەندییە فیدراڵییەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، یاسای کۆتایی قەدەغەکردنی فرۆشتن، یا هاوردەکردنی ئەو کەلوپەلانەی پەسەند کردووە، کە لەلایەن ئامێرەکانی چاودێری تەکنەلۆجیای داهۆ، دروستکەری تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی هانگژ و هیکڤیشن و هایتێرا تیلیکۆم دروستکراون.

بۆ پاراستنی گەل

جێسیکا ڕۆزنوۆرسێل، سەرۆکی کۆمیتەکە، لە لێدوانێکیدا گوتی: “ئەم یاسا نوێیانە بەشێکی گرینگی کردارە بەردەوامەکانمانن بۆ پاراستنی خەڵکی ئەمەریکا لە هەڕەشەکانی ئاسایشی نەتەوەیی پەیوەندیدار بە پەیوەندییەکان”.

کۆگاو، زی تی ئای، هواوی، هیکڤیژن و هیتێرا هیچ لێدوانیان نەبوو.

ئەم هەنگاوە دوایین هەڵمەتەکەی واشنتۆنە بۆ سەر کۆمپانیا زەبەلاحە تەکنەلۆژییە چینیەکان، بەهۆی ترسەکانیان لە پەکین، کە بتوانن بەکاری بهێنن بۆ سیخوڕی کردن لەسەر ئەمەریکییەکان.

ئێف سی سی لە مانگی حوزەیرانی 2021 ڕایگەیاند، کە ڕەچاوی قەدەغەکردنی هەموو ڕێگەپێدانی کەلوپەلەکان دەکات بۆ هەموو کۆمپانیاکانی ناو لیستەکە.

ڕەنگە بە دڵت بن