زاناکان ڕایانگەیاند، ڤایرۆسێکی هاوشێوەی کۆرۆناڤایرۆس لە شەمشەمەکوێرەی باشووری چیندا دۆزراوەتەوە و، باس لەوە دەکەن یەکێ لەو 5 ڤایرۆسەیە، کە ئەگەری هەیە لە شەمشەمەکوێرەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە .
ڤایرۆسەکە کە بە BtSY2 ناسراوە، پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ڤایرۆسی SARS-CoV-2 هەیە، کە دەبێتە هۆی COVID.
زاناکان وتیان کە یەکێ بوو لەو 5 ڤایرۆسەی لە شەمشەمەکوێرەکان و لە سەرانسەری پارێزگای یۆهانی چین دۆزراوەتەوە، کە ئەگەری هەیە نەخۆشییەکە بۆ مرۆڤ، یا ئاژەڵەکان بگوازێتەوە.
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرەوەکانی زانکۆی سون یات سێن چین، پەیمانگای یۆهان بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی ئەندەمیک و زانکۆی سیدنی لە ئوسترالیا ئەنجام دراوە.
لە پەڕەکەدا تیمەکە وتی: “ئێمە 5 جۆری ڤایرۆسیمان دەستنیشان کردووە، کە ئەگەری هەیە نەخۆشیی بۆ مرۆڤ، یا بۆ ئاژەڵان بگوازێتەوە، لەوانە سارس وەک کۆرۆناڤایرۆس، کە لە نزیکەوە پەیوەندی بە هەردوو سارس کۆڤ-2 و سارس-کۆڤید50ەوە هەیە.
زاناکان نموونەیان لە 149 شەمشەمەکوێرە وەرگرتووە، کە نوێنەرایەتی 15 جۆر دەکەن لە 6 پارێزگا یان شارەکانی سەر بە یۆهان. ئاڕ ئێن ئەی (لە خانەکانی زیندوودا دۆزراوەتەوە) بۆ هەر شەمشەمەکوێرەیەک بە تاک دەرهێنراوە و ڕیزکراوە.
بە نیگەرانییەوە، زاناکان چاودێری ڕێژەیەکی زۆر لە بڵاوبوونەوەی چەندین ڤایرۆسیان کردووە لە یەک شەمشەمەکوێرەدا لە یەککاتدا.
ئەمە دەتوانێ ببێتە هۆی بوونی ڤایرۆسەکان و گۆڕینەوەی پارچەکان لە کۆدی بۆماوەیی – پرۆسەی ناسراو بە نوێبوونەوە – بۆ دروستکردنی نەخۆشی نوێ، بەگوێرەی زانکۆی نۆتینگهام ڤایرۆسناس جۆناسان بال.
ئەم جۆرانە، بەتایبەتی لەگەڵ ڤایرۆسی پەیوەندیدار وەک کۆرۆناڤایرۆس، دەرفەتێک دەدا بە ڤایرۆسەکە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پارچە زانیاریە بۆماوەییە گرینگەکان، کە بەشێوەیەکی سروشتی دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی نوێی جیاواز.