ئەڵمانیا:یاسای وەرگرتنی رەگەزنامە بەمشێوە لێدەکات

حکومەتی ئەڵمانیا چاکسازییەکی یاسایی ئامادە دەکات بۆ ئاسانکاری بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی و، تێدەکۆشێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دیمۆگرافی کە تەمەنی زۆرە، هاوکات بەهۆی ئەوەی کرێکاری لە بوارە جیاوازەکاندا کەمی کردووە.

وتەبێژێکی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بە دی دەبلیووی ڕایگەیاند، کە وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەڵمانی پاش 5 ساڵ ژیانە لەو وڵاتە، بە بەراورد بە هەشت ساڵ لە ئێستادا دەگونجێت، ئەگەر بێگانەکە باش سەرقاڵ بێت، بە پشتبەستن بە ئەدای لە قوتابخانە، یا لە کارکردنی بەردەوامی، ئەوا دەکرێت ماوەکە بۆ سێ ساڵ کەم بکرێتەوە بۆی.

وتەبێژەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە پێویستە سروشتیبوونی دایک و باوکی نەوەی کرێکارانی کۆچبەر، کە لە ساڵانی حەفتاکانەوە گەیشتوونەتە ئەڵمانیا ئاسانکارییان بۆ بکرێت، چونکە ساڵانێکی زۆرە تێکەڵی کەلتوری ئەڵمانی نەبوون، دەبێ هانبدرێن.

وتەبێژەکە، وتیشی: وەزارەتی ناوخۆ بەم نزیکانە ڕەشنووسەکەی دەخاتە بەردەم وەزارەتەکانی تر، هەرکاتێک سەرجەمی وردەکارییەکان یەکلایی کرایەوە، پڕۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند دەکرێت.

لەوەتەی پێکهێنانی حکومەتی سۆسیال دیموکرات بە سەرۆکایەتی ئۆڵاف شۆڵتز و بەهاوکاری سەوزەکان و ئازادیخوازان لەکۆتایی تشرینی دووەمی 2021دا، حکومەت نیازی خۆی بۆ نوێکردنەوەی یاسای ڕەگەزنامەی ئەڵمانی ڕاگەیاند.

ئەڵمانیا دەیەوێت بە کەمکردنەوەی کۆسپی بیرۆکراتی، کرێکارە بیانییە شارەزاکان بەلای ئابووری خۆیدا ڕابکێشێت.

یەکەم ئابووری ئەوروپا تێدەکۆشێت بۆ گونجاندن لەگەڵ دیمۆگرافیای تەمەنێکی زۆر، کەمی کارمەندی تەندروستی بەتایبەتی، وە هەروەها ئەوانەی کە توانایان هەیە بۆ ڕابەرایەتی گواستنەوەی دیجیتاڵ و وزە.

جێی باسە، لەکاتێکدا ئەڵمانیا بەرەو ئاسانکردنی بەدەستهێنانی ڕەگەزنامە دەڕوات، حکومەتی نوێی سوید بەرەو توندکردنی یاسای نەتەوەیی خۆی هەنگاو دەنێت، ڕێککەوتننامەی تی دی ئۆ، کە لە سایەیدا حکومەت لە نێوان سێ حیزبی ڕاستڕەو و دیموکراتە ڕاستڕەوەکانی سوید پێکهات، پێشنیارێکی بۆ درێژکردنەوەی ڕەگەزنامە بۆ هەشت ساڵ لە جیاتی پێنج ساڵی ئێستا و، هەروەها سەپاندنی مەرجەکانی پەیوەست بە زمان و یەکخستنەوە دەرکرد.

ڕەنگە بە دڵت بن