لەم وڵاتە چەندین کۆچبەر کوژراون

لە راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، کە زیاتر لە 500 کۆچبەری ئەفریقی نایاسایی لە یەمەن کوژراون، ئەوەش لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە.

ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکی ئەم دواییەدا سەبارەت بە قوربانیانی کۆچبەرانی نایاسایی لە ساڵی 2014ەوە ڕایگەیاند، کە زیاتر لە 50 هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان لەکاتی کۆچکردندا ژیانیان لەدەستداوە.

بەلایەنی کەمەوە 522 کەس کە لە ئەفریقاوە چوونەتە یەمەن و گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرینەیان بەهۆی توندوتیژیەوە بووە.

لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو، سەدان کۆچبەری ئەفریقی کوژران و برینداربوون لە کۆمەڵکوژیەکی سوتاودا، کە لەلایەن گرووپی حووسیەکان و لە بنکەی دەستبەسەرکردن لە سەنعای پایتەخت ئەنجام درا.

گرووپی حووسییەکان هەزاران کۆچبەری ئەفریقی ناچار دەکەن لە بەرامبەر پارەدا لە ریزەکانیان شەڕ بکەن، جگە لەوەی دەیانیان لە دەریادا خنکاون لە ڕووداوی دووبارەدا لە کاتێکدا هەوڵیان داوە لە کەنارەکانی ئەفریقاوە بچنە کەنارەکانی یەمەنەوە.

هەزاران کۆچبەری نایاسایی هەموو مانگێ لە ئەفریقاوە دەگەنە یەمەن و، زۆربەی خەڵکی سۆماڵ و ئەسیوپیان، کە بەم دواییانە ڕێکخراوی کۆچبەران لە سەرەتای ئەمساڵەوە بوونی نزیکەی 50 هەزار کۆچبەریان لە یەمەن ڕاگەیاند.

ڕەنگە بە دڵت بن