لە شاری مەریوان چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی موبین پاتینی، سیروان کرداری، محەممەد دادڕەس و عومەر جەهانی, لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندران و، چارەنووسیان نادیارە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، موبین پاتینی تەمەن ١٨ ساڵ و، سیروان کرداری تەمەن ٢٧ ساڵ، لە ماڵی یەکێ لە ناسراوەکانیان لە شاری مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی ڕفێندراون.
لە درێژەی ڕەوتی سەرکوتکارییەکانی رژێمی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی سەرماوەز، محەممەد دادڕەس و عومەر جەهانی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی سەردۆشی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن لە ماڵەکانی خۆیاندا ڕفێندران.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چوار هاوڵاتییە لەبەردەست دانییە و، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.