نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری کۆنگرەی سێیەمی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی سویدی کرد .
ڕۆژی شەممە 26.11.2022 لە شاری ڤێستەر ڕۆسی سوید و، بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمەڵە کوردییەکان و کەسایەتییە کوردستانییەکان، کۆنگرەی سێیەمی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی سوید بەڕێوەچوو، کە تێیدا سەلام کوردە وەک نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری کۆنگرەکە بوو.
جێی ئاماژەیە، فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی سوید، لە چەندین کۆمەڵە و ڕێکخراو پێکهاتوون و، ئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانین.