روسیا ئەم کارە بەرامبەر ئۆکرانیا دەکات

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دەستەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، ڕوسیا لە ناوچە ئۆکرانییە داگیرکراوەکاندا، لە 10ی کانوونی یەکەمەوە ئامادەکارییەکانی حەشدی نهێنی سوپای روسیا بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسی هەواڵی ئۆکرانی ئۆکرینفۆرم، ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، ڕوسیا بەردەوامە لە ڕێکخستنەوەی هێزەکانی بۆ بەهێزکردنی دابەشکردن و یەکەکانی، ئەوەش بە ئاڕاستەی لیمان و ئەڤدیڤکا و نوڤوباڤلیڤکا.

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی زیاد کردووە، کە یەکەکانی هێزی بەرگری ئۆکرانیا، هێرشەکانی ڕوسیایان لە چەند ناوچەیەکی لوگانسک و دۆنتیسک تێکشکاندووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: دوژمن بە دوو مووشەک شاری دینیپرۆی کردۆتە ئامانج، هاوکات 38 هێرشی مووشەکی کردۆتە سەر پێگەکانی ئۆکرانی و ئامانجی مەدەنی، بەتایبەت لە شاری خێرسۆن.

ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی ڕوسیا بەردەوامن لە هەوڵە سەرەکییەکانیان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە بە ئاڕاستەی پاخمۆت و ئەڤدیڤکا و، نوڤوباڤیلیکا و زاپۆریژیا.

ڕەنگە بە دڵت بن