دادگایەکی ئەمەریکا ڕەتیکردەوە کە کچێکی تەمەن 19 ساڵ، بەشداری لە سێدارەدانی باوکی بکات، ئەوەش بەهۆی تەمەنییەوە، کە رێپێدراوی بینینی وەها دیمەنێکیان نییە.
کێڤن جۆنسن تاوانبارە بە کوشتنی ئەفسەرێکی پۆلیس، کە لەساڵی 2005دا کوشتوویەتی، وا بریارە ڕۆژی سێشەممە لەسێدارە بدرێت، ئەو داوای کرد کە کچەکەی ڕێگەی پێبدرێت بەشداری بینینی لە سێدارەدانەکەی بکات.
یەکێتی ئازادییە مەدەنییەکانی ئەمەریکا، لەسەر کچەکە سکاڵایەکیان تۆمار کردووە و، باسی ئەوەیان کرد، کە یاسای دەوڵەت مافە دەستوورییەکانی پێشێل کردووە.
ئەوان وتیان کە یاسای میسۆری ڕێگە نادا ئەوانەی خوار تەمەنی 21 ساڵن، ئامادەی پڕۆسەی لەسێدارەدان بن.
جۆنسنی تەمەن 37 ساڵ کاتێ لە زینداندا بووە، ریمی کچی لە تەمەنی دوو ساڵیدا بووە.
ئەو باوکە لەکاتی سەردانەکانی لە زیندان چاوی بە کچەکەی کەوتووە و، بە تەلەفۆن گفتوگۆی لەگەڵ کردووە.
ڕیمی وتیشی: “هەست بە خەمێکی زۆر دەکەم کە لە کاتژمێرەکانی کۆتاییدا لەلای باوکمەوە نابم”، ئەوەشی وت کە باوکی هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی خۆی لە زینداندا ئازاد بکات و داوای لێبوردنی لە پارێزگاری میسۆری کردووە.
پارێزەران داوای لێبوردنیان بۆ کرد، لە کاتێکدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، باسی ئەوە دەکەن کە ڕەگەزپەرستی ڕۆڵی هەبووە لە سزاکەیدا.