وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، زیاتر لە 300 سەربازی ئۆکرانیایی و، بەکرێگیراوی بیانیان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا لەلایەن هێزەکانیانەوە لە ناوچە جیاجیاکانی شەڕدا کوشتوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، کە لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 200 سەربازی ئۆکرانیایی و 100 سەربازی بیانی کوژراون، جگە لە تێکشکانی دەیان ئوتۆمبێلی سەربازی.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسمانی ڕوسیا بە چەکی زۆر وردەوە خاڵی کاتی جێگیرکردنی بەکرێگیراوانی بیانییان لە ناوچەی دۆنتیسک کردە ئامانج و، نزیکەی 100 سەربازی بیانی کوژران.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لە ناوچەی لوگانسک، هێزە ڕوسییەکان هێرشێکی هێزەکانی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە و، توانیانویانە 30 سەربازی ئۆکرانی لەناوبەرن.
هەروەها هەوڵی هێرشی هێزەکانی ئۆکرانی بۆ سەر ناوچەکانی کراسنۆ- لێهمان تێکشکێندراوە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تۆپبارانی تۆپخانەکاندا، یەکەکانی سوپای ئۆکرانیا بڵاوەیان پێکراوە و ناچارکراون بگەڕێنەوە شوێنی سەرەکی خۆیان.
بە ئاراستەی دۆنتسک، لە هەرێمەکانی سۆلێدەر و ئۆبیتنۆ و کۆردیۆمۆڤکا و مایۆرسک، نزیکەی 70 سەربازی ئۆکرانیایی کوژران و، دوو تانک و دوو زرێپۆش و 5 بارهەڵگری پیکاب تێکشکێنراون.
لە ناوچەی دۆنتسک-ی باشووردا، هەوڵی سوپای ئۆکرانیا بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو شوێنانەی لەدەستی دابوون تێکشکێندراون و، زیانەکانی لەو ئاڕاستەیەدا، 60 سەربازی ئۆکرانی کوژران و بریندار بوون، هاوکات ئوتۆمبێلێکی جەنگی پیادە و دوو ئوتۆمبێلی زرێپۆش تێکشکێندراون.
سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا دوو هەمەریان لە نزیک گوندی بۆگدانۆڤکای سەر بە پارێزگای خێرسۆن کردۆتە ئامانج.