موفتییەک:هەر موسڵمانێک لە ئەوروپا بژی و بمرێ جێی دۆزەخە

موفتی گەورەی لیبیا دکتۆر سدیق ئەلغاریانی، داوای لە پەنابەرانی موسڵمان کرد، کە سوید و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوایی بەجێبهێڵن، چونکە مانەوەیان لەو وڵاتانە ڕێگەپێدراو نییە و، مردنیان لەوێ جێیان دۆزەخ دەبێت.

ئەلغاریانی گوتی، ڕێگەپێدراو نییە کەسێک لە وڵاتێکدا بمێنێتەوە کە نەتوانێت ئایینەکەی وەک خۆی پیادە بکات، ئەو پێیوایە کە سوید وڵاتێکە دەیەوێت موسڵمانەکان لە ئایینەکەیان دوور بخاتەوە، نموونەش بە یاسای چاودێری ناچاری منداڵان لەلایەن خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتییەوە دێنێتەوە ودەڵێ: “ئەوان منداڵەکانتان بێ باوەڕ دەکەن، پشتگیریان دەکەن و هەموو بەها و ڕەوشتەکانیان لێ دەسێننەوە”.

ئەلغەریانی ئەوەشی خستەڕوو، ناکرێت موسڵمانان لەو وڵاتەدا بمێننەوە، وڵاتی ناپاکی و فرەیییە، دوای مردن دەچنە ناو ئاگرەوە، ئەوەش بە گوێرەی حەدیسێکی سەحیحی پێغەمبەری ئیسلام کە وتوویەتی: أنا بريء من كل مسلم يقيم بين أظهر المشركين، قالوا: يا رسول الله، ولم؟ قال: لا تتراءى ناراهما.

بەڕای غەریانی ناکرێت لە سوید، یا وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا بمێننەوە، جگە لەو کەسانەی کە لەزیندان و مردن دەترسن ئەگەر بگەڕێنەوە ولاتەکەیان.

بانگەوازەکەی غەریانی کاریگەری لەسەر سەدان هەزار موسڵمانی دانیشتووی سوید و دەیان ملیۆن موسڵمانی دانیشتووی وڵاتانی ڕۆژئاوا هەیە.

جێی باسە، یاسای دەستەڵاتدارانی سوید، ڕێگری لە هاوڵاتییەک ناکەن کە پەیڕەوی ئایینی خۆی بکات و فێرکردنەکانی بگوازێتەوە بۆ منداڵەکانی، بەڵام یاساکان توندوتیژی دژی منداڵان بە هەر هۆکارێک بێت قەدەغەیە و سزای هەیە.

ڕەنگە بە دڵت بن