عیرفان خەزایی، لاوای کوردی خەڵکی شاری کەنگاوەری سەر بە پارێزگای کرماشان، لە ڕاپەڕینی خەڵکی و لە شاری شاریاری تاران، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە شەهید کرا.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ عیرفان خەزایی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی شاری کەنگاوەر، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢)، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری شاریاری تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان شەهید کرا.
بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی خەزایی، گولە بەر سەری کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
تەرمی ناوبراو بە سەدان کیلۆمەتر دوور لە زێدی لەدایکبوونی خۆی و لە گۆڕستانێکی شاری نیشتەجێبوونی ئەسپەردە کراوە.
شایانی باسە، کە هێزە سەرکوتکەرەکان بەشێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەر بەشداربووانی چلەی ئەو هاوڵاتییەی کە ڕۆژی ٩ی خەزەڵوەر بەڕێوەچووە.