چارەسەری جۆرێک لە شێرپەنجە دۆزرایەوە

وادیارە هیواکان بەرز دەبنەوە کاتێ توێژینەوەی زانستی پەرەی پێ دەدرێت بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانێک، بە تایبەت بۆ یەکێ لە باوترین شێرپەنچەکان لە پیاواندا، ئەویش شێرپەنجەی پرۆستاتە.

خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانیا دەبێتە یەکەم دابینکەری تەندروستی بۆ ناساندنی “دارولوتاماید” بۆ ئەو نەخۆشانەی کە شێرپەنچەی پرۆستاتیان لە بەشەکانی دیکەی لەشیان بڵاوبۆتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، تاقیکردنەوەی دەرمانەکە دەریخستووە، چانسی زیاتر لە سێیەم کەس لەو پیاوانە زیادی کردووە، کە پێشتر نەتوانراوە چارەسەر بکرێت.

دەرمانەکە کاردەکات بە بلۆککردنی وەرگرەکانی ئەندرۆجین لە خانەکانی شێرپەنچەدا، کە بە نۆرەی خۆی کاریگەری تێستۆسترۆنی بلۆک دەکات، بەوەش ڕێگە بە خانە شێرپەنجەییەکان نادا بۆ مانەوە و فراوان بوونی.

خزمەتگوزاری تەندروستی ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دەست دەکەن بە پێشکەشکردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەی پرۆستات.

شێرپەنجەی پرۆستات باوترین شێرپەنچەیە لە پیاواندا و، ساڵانە نزیکەی 47,000 کەس لە ئینگلتەرا تووش دەبن.

ئاماندا پریچارد، سەرۆکی جێبەجێکاری خزمەتگوزاری تەندروستی، وتی: “زۆر نایابە کە نەخۆشەکان لە ئینگلتەرا یەکەمن لە ئەوروپا بۆ شێوازێکی پێشکەوتوو و، وەرگرتنی چارەسەری و بنبڕکردنی سەختی شێرپەنچە، ئەم چارەسەرە لەسەر ئاواتی ئێمە بنیات دەنێت بۆ باشترکردنی چاودێری شێرپەنچە و، ڕێژەی مانەوە و یارمەتی هەزاران پیاو دەدا، کە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستاتیان هەیە باشتر ژیان بەسەر ببەن و ئەگەری مردنیان پێی کەم دەکاتەوە”.

ڕەنگە بە دڵت بن