ئاگر لە قوتابخانەیەک کەوتەوە

ئاگرێکی گەورە لە قوتابخانەی ستیمێتی شارەوانی تیریسۆی باشووری ستۆکهۆڵم کەوتەوە، خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان کاریان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ئاگرەکە کرد، پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لەسەر هۆکارەکەی دەستپێکردووە.

ئاگرەکە کاتژمێر چواری بەرەبەیانی کەوتۆتەوە و، خزمەتگوزاری فریاکەوتن دەڵێ: “ئاگرەکە زۆر گەورەیە و هەوڵ دەدەین ئاگرەکە بە چوار یەکەی ئاگرکوژێنەوە دایمرکێنینەوە”.

بەگوێرەی خزمەتگوزارییەکانی رزگارکردن، کەس بریندار نەبووە و هیواش دەخوازرێت بەشێکی بیناکە ڕزگاربکرێت، تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە ڕوون نییە، بەڵام پۆلیس لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی لە گومانەکانی “ئاگرتێبەردان” کردۆتەوە.

وتەبێژی پۆلیس ڕێبێکا لاندبوری وتی: “رۆتینییە، پۆلیس هەمیشە لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوە دەکا، نازانم ئایا هیچ شتێک هەیە کە ئاماژە بە تاوان بکات لە ئێستادا، لە ئێستادا سەرنج لەسەر کوژاندنەوەی ئاگرەکەیە”.

خزمەتگوزارییەکانی ڕزگارکردن پەیامێکی گرنگیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و داوایان لە دانیشتوانی ناوچەکە کرد، کە دەرگاکان و پەنجەرەکان دابخەن بۆ خۆلادان لە بڵاوبونەوەی دووکەڵی ئاگرەکە.

ڕەنگە بە دڵت بن