منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی ڕەزا کازمی، خەڵکی شارۆچکەی موژژی سەر بە شاری کامێران، کە هەفتەی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بریندارکرابوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠ی شەوی یەکشەممە، ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) ڕەزا کازمی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی موژژ، دوای شەش ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ناوبراو شەوی سێشەممە، ١ی سەرماوەز، کەوتە بەر دەستڕێژی هێزەکان و گولە بەر سینگی کەوتبوو، بەوتەی سەرچاوەکان، دوو ئەندامی سوپای پاسداران بە ناوەکانی حوسێن کەرەمی و سادق نێگەهدار تەقەیان لەو منداڵە کردووە.
بەگوێرەی ئاماری تۆمارکراوی هەنگاو، لە ماوەی نزیک بە ٧٠ ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی ١٥ منداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ، لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە شەهیدکرراون.