ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی دادگاکە ڕایگەیاند، ئەحمەد عەبدوڵا سمبی، سەرۆکی پێشووی “جزر القمر”، کە لەبەردەم دادگای ئاسایشی دەوڵەتدا بە تۆمەتی خیانەتی گەورە دادگایی کرابوو، سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
بڕیارەکانی ئەم دادگا تایبەتە کۆتایی پێهێنراون، سمبی کە تەمەنی 64 ساڵە، بە کورتی لە یەکەم ڕۆژی دادگاییەکەی هەفتەی ڕابردوو دەرکەوت، ئەوەش بۆ ئیدانەکردنی ئەو تۆمەتەی سەری کە بە نادادپەروەری دەزانێت، بەڵام تانەکەی سەری نەگرت.
ژەنەراڵ عەلی محەمەد جونەید، پێنج شەممە وتی: “ئەو خیانەتی لەو ئەرکە کردووە کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێی سپێردراوە”.
سمبی ڕکابەری سەرەکی سەرۆکی ئێستا غەزالی ئەلعثمانی تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە ئابڕووچونی “هاوڵاتیبوونی ئابووری”، سەرۆکی پێشوو لەساڵی 2008دا یاسایەکی پەسەند کرد، کە ڕێگە بە فرۆشتنی پاسپۆرت بە نرخێکی بەرز دەداتە ئەو کەسانەی، داوای هاوڵاتیبوون لەو وڵاتە دەکەن.
سمبی تاوانبار کرا بە دزینی سامانێک لە ژێر دانانی ئەو یاسایەدا، بەوهۆیەشەوە ئەو زیانانەی کە بە حکومەت گەیشتووە، زیاتر لە 1 .8 بلیۆن یۆرۆ بووە، بەگوێرەی داواکاری گشتی.