ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕاشید غەنوشی سەرۆکی نەهەزەی ئیسلامی، جارێکی دیکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بەدۆسییەی تیرۆر دەرکەوتەوە، ئەوەش بۆ لێپرسینەوە لەدۆسیەیەکی پەیوەست بەتۆمەتی ناردنی ئیسلامییە توندڕەوەکان،، لە تونسەوە بۆ سوریا و عێراق، تا لە ریزی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بجەنگن.
پارێزەری بەرگری موختار جەماعی بە “ئیف پی”ی ڕاگەیاند: “غەنوشی گەیشتووەتە یەکەی لێکۆڵینەوە لە تونس”. لە 21ی ئەیلولدا لێکۆڵینەوە لە غەنوشی تەمەن 81 ساڵ و جێگرەکەی عەلی ئەلعەریز سەرۆکوەزیرانی پێشوو، لە یەکەی نیشتیمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تیرۆریزم لە پایتەخت دەستی پێکرد و، چەند کاتژمێرێکی درێژ لێپرسینەوەی لێکرا.
جێی باسە، غەنوشی تۆمەتەکەی ڕەتکردەوە و گوتی: پێشتر لەلایەن سەرۆک قەیس سەعیدەوە هەوڵدراوە بۆ دوورخستنەوەی وەک ڕکابەرێکی سیاسی.