توێژینەوەیەکی نوێ دایناسۆرێکی ئاشکرا کردووە، کە نزیکەی 70 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە دوورگەیەکی ئەو ناوچەیە ژیاوە، کە ئێستا ڕۆژئاوای ڕۆمانیایە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە ڕۆژنامەی ڤێرتبرات پالئۆنتۆلۆژی بڵاو کراوەتەوە و، لە لایەن سی ئێن ئێنەوە تیشکی خستە سەر، ترانسيلفانوسورس بلاتيسيفالوسی دوو مەتری کە قەبارەیەکی بچووکە بۆ دایناسۆرێک دۆزرایەوە، دوای ئەوەی ئێسکەکانی سەری لەساڵی 2007 لە چەمێکدا دۆزرابووەوە.
لە سەردەمی کرێتاسیسدا، ئەم هەرێمەی ڕۆمانیا، شوێنەوارێکی خولگەیی بوو و ئەو دایناسۆرانەی کە لەوێ ژیاون بچووکتر بوون.
توێژەران لە ماوەی ئەو ساڵانەدا وردەکارییەکی زۆریان بەدەست هێناوە سەبارەت بە دایناسۆری بچکۆلە، کە لەسەر دوو قاچ رێیان کردووە و کلکێکی بەهێز و ئەستووریان هەبووە.
فیلیکس ئۆگۆستینی هاونووس و خوێندکاری بواری شوێنەوار و دکتۆرا لە زانکۆی توبینگنی ئەڵمانیا گوتی: ئەگەر دایناسۆرەکە دوای مردنی جەستەی لەسەر زەوی بماباوە و بەشێکی نەچووبایە ژێر خاک، ئەوا کەشوهەوا هەموو ئێسکەکانی لەناودەبرد، بەڵام ئێسکەکانی ترانسيلفانوسورس بلاتيسيفالوس توانیان دەیان ملیۆن ساڵ بەرگە بگرن.
ئۆگۆستین ئەوەشی وت، کە ناوچەکە بۆ دایناسۆرەکان کە 10 جۆر لە کاتی هەڵکەندنەکاندا دەستنیشان کراون، یەکەم دایناسۆر کە لەوێ دۆزرایەوە، ساڵی 1900 بوو،
ترانسيلفانوسورس بلاتيسيفالوس یەکەم جۆری نوێی دایناسۆرە، کە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا لەوێ دۆزراوەتەوە.
زانایانی پاڵۆئێنتۆلۆژیا لەو باوەڕەدان کە ئەم دایناسۆرانە بەگوێرەی “یاسای دوورگەکان” بوون، کە تێیدا ئاژەڵە دابڕاوە گەورەکانی دوورگەکان دەبنە کورتەباڵا، یا بەتێپەڕبوونی کات واز لە گەشەکردن دەهێنن، لە کاتێکدا بچووکەکان گەورەتر دەبن.
بۆ نموونە، سارۆبۆدس، گەورەترین دایناسۆر کە هەتا ئێستا ژیاوە، بەرزییەکی مامناوەندی 6 مەتری لە ئەرچیپێلاگۆدا هەبووە.