سەرپۆش لە قوتابخانەکاندا قەدەغە دەکرێت

شەش پەرلەمانتاری پارێزگار داوایان کردووە، لە قوتابخانەکانی سویددا سەرپۆشکردنی کچان قەدەغە بکرێت.

پەرلەمانتارەکان بەم دواییانە وتارێکیان نووسی کە ئەفتۆنبلادت بڵاوی کردووەتەوە، تێیدا حیجابەکەیان بە “نەک پارچەیەکی ئاسایی جل و بەرگ بەڵکو بە سیمبولی چەوساندنەوەی ژنان” ناوبردووە.

یاسادانەران ئاماژەیان بە خۆپیشاندان کرد لە ئێران، کە تێیدا ژنان حیجاب دەدڕێنن، ئەوەشیان وتووە، کە تێکۆشانی ژنانی ئێران بۆ ئازادی جەستەیان و ژیانی تایبەتییان، پشتیوانییەکی گەورە لە سەرتاسەری جیهان و سوید وەردەگرن، بەڵام باسکردنی ئازادی و ڕۆڵی حیجاب لە سنووری نەتەوەیی سوید قورستر دیارە.

یاساناسان لە وتارەکەیاندا وتیان: “لە کاتێکدا ئێمە پشتگیری تێکۆشانی ئازادی لە وڵاتانی دیکە دەکەین، دەبێت توانای ئەوەمان هەبێت کە لە دەوڵەتی خۆماندا ئەنجامی بدەین”.

ڕێککەوتنی تیدۆ کە بە حکومەتەتی ئێستای لەنێوان لایەنەکانبەشدار پێکهات، پێوانەی توندیان لە دژی چەوساندنەوەی پەیوەندیدار بە شەرەفەوە گرتۆتەبەر.

داواشیان لەحکومەت کرد لێکۆڵینەوە بکات لە چۆنیەتی قەدەغەکردنی سەرپۆش لە قوتابخانەکان، وە دەبێت منداڵ پەروەردە بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە هاوڵاتییەکی دیموکراتی.

پەرلەمانتارەکان بەوە کۆتاییان پێهێنا: “پێویستە لە سوید یاسا و مافەکانی مرۆڤ بەسەر هەموواندا جێبەجێ بکرێت، بێ گوێدانە ئایین، یا کلتوری ئەو کەسانەی دێنە وڵاتەکە”.

ڕەنگە بە دڵت بن