بەکارهێنانی هۆڕمۆن ئەم جۆرە زیانانەی لێدەکەوێتەوە

ئایا تۆ دەستت بە وەرزش کردن بۆ نەهێشتنی نەخۆشی کردووە؟ یا لەوانەیە تۆ هەوڵ بدەیت خۆت بەهێز بکەیت، چونکە تۆ هەڵدەکشێت.

هەرچۆنێک بێت هۆکاری گەڕانت بۆ چالاکی زیاتر و زیادکردنی ڕێژەی ماسولکە لە لەشتدا، گرینگە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت دەبێ لە بەکارهێنانی هۆرمۆن و سترۆید دووربخەیتەوە، چونکە هەژماری فەرمی ئەنجومەنی تەندروستی کەنداو لە تویتەردا ئاماژەی بە دەرەنجامە نەرێنییەکانی کردووە.

ئەگەری ئاڵۆزیەکانی بەکارهێنانی هۆرمۆن:

لاوازی سێکسی

کێشەکانی جگەر

زیانی گورچیلە

نەخۆشی دڵ، وەک جەڵتەی دڵ

دەتوانیت ڕێژەی ماسولکە زیاد بکەیت بەبێ بەکارهێنانی ئەم ماددانە، ئەوەش بە وەرگرتنی پرۆتین، بەڵام پێویستە ڕەچاوی دۆخی تەندروستی گورچیلە، یا جگەر لەبەرچاو بگیرێت.

ئاستی نزمی چالاکی جەستەیی و ڕاهێنانی کەمتر، دەبێتە هۆی لەدەستدانی ماسولکەکان و لاوازبوون لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا.

لەدەستدانی ماسولکەکان زۆربەی کات لە سیەکانی تەمەندا دەست پێدەکات و، لە پەنجاکان خێراتر دەبێت، وە لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو خێراتر دەبێت.

هەرچۆنێک بێت، لەدەستدانی ماسولکە دەتوانێت خاو بکرێتەوە بە ڕاهێنان بۆ دروستکردنی ماسولکە، ئەوەش بە ڕاهێنانی بەهێز.

ڕەنگە بە دڵت بن