باوک و کوڕێک دەڕفێندرێن

خۆشناو عەزیزپوور و کوڕەکەی بە ناوی عەلی (فەردین) عەزیزپوور، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە شاری بۆکان ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ۶ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، باوک و کوڕێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی، خۆشناو عەزیزپوور و عەلی عەزیزپوور، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ڕفێندراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

ئەو دوو هاوڵاتییە لە ماڵی خۆیاندا لە گەڕەکی “ساڵمەندان”ی شاری بۆکان ڕفێندراون و، دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە، هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.

جێی باسە، خۆشناو عەزیزپوور، پێشتریش لە ڕەوتی ڕاپەڕین و بەرخۆدانی خەڵکی شاری بۆکان، جارێکی تر لەلایەن هێزەکانەوە ڕفێندراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن