لەسەر ئەم تاوانە چوار پەنابەر دیپۆرت دەکرێنەوە

بەگوێرەی هەواڵی ئێکسپرێسن، لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا، چوار کەس تۆمەتبارکراون بە دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی تەمەن 40 ساڵ لە هۆدێنجی ستۆکهۆڵم.

بە وتەی داواکاری گشتی ئەکسێل فریک، دوو جار دەستدرێژی کراوەتە سەر لە یەک بۆنەدا و، لەلایەن چوار کەسەکەوە لە دارستانێک، وتیشی: “تۆمەتبارەکان سوودیان لە ژمارەی خۆیان و دۆخی سەرخۆشبوونی ژنەکە وەرگرتووە”.

داواکاری گشتی پێیوایە ئەمە تاوانێکی گەورەیە و داوا دەکات دوای سزادران و تەواوکردنی سزاکەیان، دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان بکرێنەوە.

فریک وتی: ” دادگاییکردنەکە لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمەوە دەستپێدەکات”.

جێی باسە، بەگوێرەی ئەوەی داواکاری گشتی داوای دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانەی کردووە، دەبێ پەنابەر بن.

ڕەنگە بە دڵت بن