بەگوێرەی ڕاپرسییەکی سەندیکای پزیشکان کە ئەنجام دراوە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، یەک لەسەر سێی پزیشکەکانی بەشی فریاکەوتن و دەروونی وڵات هەڕەشەیان لێکراوە.
زیاتر لە 15 هەزار پزیشک وەڵامی ڕاپرسییەکەی سەندیکای پزیشکانیان داوەتەوە، ئەمەش دەریدەخات کە هەڕەشە و توندوتیژی کێشەیەکی سەرەکین لە چاودێری تەندروستیدا، ئەو پزیشکانەی لە پزیشکی دەروونیدا کار دەکەن، یا لە بەشی فریاکەوتندا، قورسترین هەڕەشەیان لەسەر بووە، یا توندوتیژییان بەرانبەر کراوە.
سەندیکای پزیشکان، زۆر گرینگی بەگەشەپێدان دەدا و پێیوایە پزیشکەکان بەهۆی ئەو هەڕەشانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، ئەو پیشەیە جێدەهێڵن، سۆفیا ڕێدگرین ستیلی، سەرۆکی سەندیکای پزیشکی سوید، بە تەلەفزیۆنی 4 ی گوت: “دەکرێت لە ڕێگەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک بێت، وەک فشارخستنە سەریان، تەنانەت ڕەنگە لێدانیش بێت”.