کەشناسی: زستانی ڕاستەقینە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات

کەشوهەوا لەم چەند هەفتەیەی دواییدا گۆڕانکاری خێرای بەخۆیەوە بینیوە و، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەشدا لە بەشی گەورەی سڤیلاند و گۆتلاند ساردتر دەبێت. لەوانەیە هەندێک باران و بەفریش ببارێت.

بە گوێرەی کەشناسی سوید، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، زستان بە پلەی گەرمی ژێر سفر لە سڤێلاند و گۆتلاند دەست پێدەکات، تێیدا باران و بەفربارین زیاتر دەبێت و، تەنانەت لە باشووری وڵات بەوەش کەشوهەوای زستانە زیاتر دەبێت.

هەروەها بەفری زیاتر لە سۆڤیلاند و نۆرلاندی باشوور دەباریت، بەڵام ئاستی بەفر ناگاتە هەفتەی ڕابردوو کە باری.

پێشبینی ئەوەکراوە، لە بەشەکانی باکووری وڵات، پلەی گەرما لە پێنج بۆ دە پلە لە ژێر سفرەوە بێت، ئەگەر شەوێکی ساماڵیش بێت، ئەوا پلەکانی گەرما دابەزێت بۆ 20 پلە ژێر سفر.

ڕەنگە بە دڵت بن