دانیشتوانی دوورگەی سانت هێلینای بەریتانیا، ڕۆژی هەینی یادی 190 ساڵەی جۆناسان، گەورەترین کیسەڵی جیهانیان کردەوە.
جۆ هۆلینس، ڤێتێرنەری خانەنشینکراو کە چاودێری تەندروستی کیسەڵەکە دەکات، گوتی: “جۆناسان لەساڵی 1832 لە جۆرجیا لە دایکبووە، سەرمان سوڕماوە کە لەوکاتەوە جیهان گۆڕانکاری زۆری بەسەر هاتووە، کە لە نێویاندا دوو جەنگی جیهانی روویداوە و لە ژیاندا ماوە”.
جۆناسان گەورەترین کیسەڵە کە تا ئێستا ناسرابێت و، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ناوی چووە کتێبی گینسەوە.
ئەو ئاژەڵە لەساڵی 1882ەوە هێندراوەتە سانت هێلینا و تا ئێستا لەوێ دەژی، لەوکاتەدا براوەتە ئەوێ، تەمەنی 50 ساڵ، یا گەورەتر بووە.
جۆناسان ئێستا لە ماڵی حاکمی سانت هێلینا لەگەڵ کیسەڵەکانی داڤید، ئیما و فرێد دەژی.
لەساڵی 2017، لیزا فلیپسی حاکمی ئەو دوورگەیە، بە ئەی ئێف پی ڕاگەیاند: “من هەمیشە ئاگام لێیەتی کە لەگەڵ ئێما لە نێو باخچەکەدا یاری دەکات، وە دەبێ چاوم لەسەریان بێ، چونکه هەندێ جار کیسەڵەکان دەکەونە سەر پشتیان و ناتوانن هەستنەوە”.