وڵاتێکی ئەوروپی زۆرترین پەنابەر دیپۆرت دەکاتەوە

لە ماوەی 11 مانگدا دەستەڵاتدارانی قوبرسی لەڕێگەی بەرنامەی خۆویستانەوە بۆ گەڕانەوەیان، نزیکەی 7000 پەنابەریان دیپۆرتی وڵاتەکانیان کردۆتەوە، ئەم کۆمارە بەمشێوەیە دەبێتە یەکەم وڵاتی ئەوروپی، کە زۆرترین رێژەی پەنابەری خۆیستانەی دیپۆرت کردۆتەوە.

نیکۆس نۆریس وەزیری ناوخۆی قوبرسی ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی لەماوەی ساڵی 2022، نزیکەی حەوت هەزار پەنابەری گەڕاندۆتەوە وڵاتەکانیان و، گەڕانەوەشیان بە ئەولەویەت دەزانێت، بەتایبەتی کە زۆرێ لە پەناخوازانی ڕەتکراوە لە قوبرس دەمێننەوە.

ئەو وەزارەتە کاردەکات بۆ ڕوونکردنەوەی میکانیزمەکانی گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ سەرجەم ئەو پەنابەرانەی مافی مانەوەیان رەت کراوەتەوە، چونکە دوو بەرنامەی گەڕانەوە هەیە، کە یەکێکیان ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران و، ئەوی دیکەیان لەلایەن تۆماری مەدەنی و بەشی کۆچبەرانەوە ڕێکدەخرێن.

ئای ئۆ ئێم پێیوایە کە سەرکەوتنی بەرنامەکان پێویستی بە هاوکاری کۆچبەران و کۆمەڵگەی مەدەنی و حکومەت هەیە، هەم لە وڵاتانی ئەوروپی، هەم لە وڵاتی بنەڕەت.

مۆدێلێک لە گەڕانەوەیان

لەکاتی پێشکەشکردنی گەڕانەوەی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، فرۆنتێکس و یۆرۆپۆل لە نیکۆسیا، وەزیرەکە وتی وڵاتەکەی “مۆدێل” بۆ باقی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دابین دەکات.

ئامانجەکە هاوئاهەنگییەکی نزیک بوو لەنێوان وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، بۆ ئەوەی سیستەمێکی کاریگەر بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران مسۆگەر بکات.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی سنووری ئەوروپا، فرانتێکس، لە 11 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 20 هەزار و 748 دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە سەرتاسەری ئەوروپا تۆمارکراون، ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2021، لە 40٪ زیادی کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن