هیومان ڕایتس وۆچ راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، کە لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2022دا لە دژی ژنان و کچانی پەنابەر لە میسر، چەندین ڕووداوی توندوتیژی سێکسی روویداوە و، حاڵەتی دووگیانکردنیشیان تێدایە.
پەنابەرێک دەڵێ، کچە شەش ساڵانەکەی و کوڕە دوو ساڵانەکەیان لە ژووری دانیشتندا قفڵ کردن و دەرگایان لەسەر داختسن، ئەویشیان لە ژووری نوستندا داناوە و دەرگایان لەسەر داخستووە، بە چەقۆوە هەڕەشەیان لێکردووە و گوتوویانە: ئەگەر بگریت و دەنگت بێت، بەم چەقۆیە منداڵەکانت دەکوژێن، پاشان دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەری، دوای ڕۆیشتنیان منداڵەکانی هاتوون بۆ ژووری نوستن و، هەموویان بە دڵشکاوییەوە گریاون.
چیرۆکی سارا، کە هیومان ڕایتس وۆچ لە نوێترین ڕاپۆرتیدا بڵاوی کردووەتەوە، لە رێککەوتی 24ی تشرینی دووەم، ئەو پەنابەرە 32 ساڵە سودانییە، یەکێ لەو شەش ئافرەتە پەنابەرەیە، کە لەنێوان ساڵانی 2016 و 2022 دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.
دەستدرێژیکردنە سەر سارا لە 8ی شوباتی 2022 ڕووی داوە و، بە هیومان ڕایتس وۆچ ی گوتووە، یەکەمجار لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.
ناتوانم هەواڵەکە بڵاو بکەمەوە
سارا دەڵێت، کاتێ لە پێداویستی کڕین دەگەڕێتەوە شوقەکەی، هەستی بە بوونی دوو پیاو کردووە، کە بڕوای وابووە بەگوێرەی شێوەزاری خۆیان لە سوودان بوون، لە پشتییەوە ڕۆیشتوون و، پاڵیان بە خۆی و منداڵەکانی ناوە بۆ ناو شوقەکە و، پاشان دەرگاکەیان داخست، دوو ڕۆژ دواتر سارا بڕیاری دا کە ڕووداوەکە بە پۆلیس بڵێت، بەڵام کاتێ گەیشتە بنکەی پۆلیس، پۆلیسێک لە دەرگای پێشەوەی بنکەکە وەستاندوویەتی، پرسیاری لێکردووە، کە ئایا ناو، یا ناونیشانی ئەو دوو پیاوەی هەیە، بەڵام نەیبووە، پێیوتم: “ناتوانیت لەوکاتەدا سکاڵا بکەیت”، تەنانەت ڕێگەشیان پێنەداوە بچێتە ناو بنکەکەوە.
کاتێ سارا لەساڵی 2016دا لە کچەکەی سکپڕ بوو، دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر، هێرشبەرەکە پیاوێکی میسری بوو کە لەناو پاسەکەدا لە تەنیشتی دانیشتبوو، لەوکاتەدا دووگیان بووە، “پیاوێکی میسری لە تەنیشتمەوە دانیشتبوو دەستی کرد بە دەست لێدان لە جەستەم، داوام لێکرد دەستم لێ نەدا، بەڵام چەند پارەیەکی نیشاندام بۆ ئەوەی ڕێگەی پێبدەم، هاوارم کرد و پاسەکە وەستا، زۆربەی ڕێبوارەکان گلەییان لێکردم و گوتیان من ژنێکی بەڕێز نیم”.
قوربانییەک بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەستبەسەرکرا
هەروەها ڕێ لە سوعاد گیرا، پەناخوازێکی تەمەن 53 ساڵ، کە نەیتوانی سکاڵا تۆمار بکات، چونکە ناو و ناونیشانی دەستدرێژیکارەکەی نەزانیوە.
لە حوزەیرانی 2021، سوعاد لە ماڵی بووکێک بووە، بۆ ئەوەی دەستی بوکێ و باقی خێزانەکەی لە خەنە بگرێت. ئەو نزیکەی ١٢ کاتژمێری لەو ماڵەدا بەسەر بردووە و، جەختی کردەوە، کە “هەموو شتێک باش بوو”، سوعاد لەلایەن خێزانەکەوە پارەی وەرگرت، پاشان گەنجێکی خێزانەکە بە ئوتۆمبێل دەیەوێت بیگەیەنێتەوە ماڵەکەی.
سوعاد دەڵێت، لە ئوتۆمبێلەکەدا خەوی لێکەوتووە و کاتێ لە خەو هەستاوە، خۆی لە ژێرزەمینی شوێنێکی بیناسازیدا بینیوەتەوە، “بەتەواوی ڕووت، دەست و قاچەکانم بەستراوە و دەمم بە شریتێکەوە بەستراوە”، سێ گەنجی میسری بوون کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ژێرزەمیندا هەڵیانگرتووە و دەرمانیانی بێ هۆشییان پێداوە، بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستدرێژی سێکسی بکەنە سەری.
“بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، تەنیا ئاو و چایان پێدام. هەرکاتێک چام دەخواردەوە، ماوەیەکی زۆر خەوم لێدەکەوت و لەوماوەیەشدا دەستدرێژیان دەکرد ەسەرم، کاتێک هەستامەوە، بە گریانەوە پرسیم: بۆچی ئەمە دەکەیت”؟ وتی ئێمە لە ماوەی دوو هەفتەدا کاتێ دووگیان بووی ئازادتان دەکەین! پێمگوتن لە تەمەنی خۆمدا دووگیان نابم، گوتیان: با چێژ لەم ڕەنگی پێستە ڕەشە وەرگرین”.
پیاوێکی بەساڵاچوو هات بۆ ئەو شوێنەی کە سوعاد تێیدا گیرابوو، نەفرەتی لە گەنجەکان دەکرد، پاشان کلیلی ئۆتۆمبێلەکەی پێداون و پێیگوتن لە شوێنێکی دووردا ئازادی بکەن و، هەڕەشەی ئەوەی کرد کە پەیوەندی بە پۆلیسەوە نەکات، لەژێر هەڕەشەی ئەو پیاوەدا، کە لەوانەیە نزیکی گەنجەکان بێت، ئەو سێ گەنجە سوعادیان لە شوێنێک فڕێدا، کە نەیدەزانی کوێیە و هەموو پارە و مۆبایلەکەشیان بردووە.
دوای دوو ڕۆژ، سوعاد هێشتا لە دۆخێکی سەختدا بوو، خوێنێکی زۆری لێدەچۆڕا، هەوڵیدا لە بنکەیەکی پۆلیس سکاڵا تۆمار بکات، بەڵام پێیان وتووە، کە تۆ تەنیا هەوڵ دەدەیت ڕاپۆرتێک بەدەست بهێنیت و بەکاری بهێنیت بۆ گەیشتن بە ئەوروپا”!
چەندین ڕووداو
ئەمەل، پەنابەرێکی دیکەی سودانی تەمەن 29 ساڵ، ئەزموونێک دەگێڕێتەوە کە لە مانگی ئابی 2017 بەسەر ئەو و هاوڕێکەیدا هاتووە، ئەمەل و هاوڕێکەی چوونە ناو ئوتۆمبیلێکی گواستنەوەی گشتی کردووە لەگەڵ سێ سەرنشینی میسری و شۆفێرێک، کە بەرەو شارێکی نزیک قاهیرە دەچوون، لە ڕێگادا ئەو و هاوڕێکەی تێبینی ئەوەیان کردووە، کە ئەوان ڕێگایەکی جیاواز لە شوێنی مەبەستەکەیان دەگرنە بەر، کاتێ پرسیاریان لە شۆفێرەکە کردووە، یەکێ لە سەرنشینەکان چەقۆیەکی پیشان دا و بە هاوڕێکەمی وت، کە بێدەنگ بم، یەکێکی دیکەشیان ئامێرێکی کارەبایی نیشانداوە و هەڕەشەی لێکردووە.
پیاوەکان دەستدرێژیان کردەسەر ئەمەل و هاوڕێکەی و، پاشان لە ناوچەیەکی دوورەوە بەجێیان هێشتوون، ئەو دەڵێت: “ئێمە بەردەوام بووین لە رۆیشتن هەتا ڕێگایەکی سەرەکیمان دۆزیەوە، جلەکانمان دڕابوو و بارودۆخمان ناخۆش بوو”.
دەشڵێت ئەو و هاوڕێکەی هەوڵیاندا ئۆتۆمبێلەکان بوەستێنن تا یارمەتییان بدەن، بەڵام زۆر لە شۆفێرەکان نەدەوەستان بۆ یارمەتیدانیان، هەتا دوای ماوەیەکی زۆر ئوتۆمبێلێک وەستاوە، بەرەو نزیکترین وێزگەی گواستنەوەی بردوون، “هەموو کەس لە شەقامەکە سەیری ئێمەیان دەکرد و دەیانپرسی: چیتان بەسەر هاتووە”؟
ئەمەل بە تەنیا ڕۆیشت بۆ ئەوەی هەواڵی ڕووداوەکە بدات، چونکە هاوڕێکەی دەترسا مێردەکەی بزانێت، بەڵام لە بنکەی پۆلیس ئەمەل ئەوە دەگێڕێتەوە کە ئەفسەری پۆلیس دەستی بە دەست لێدان لە جەستەی کردووە و دەپرسێت: چۆن دەستدرێژییان کردووەتە سەرت؟ دەمەوێت بزانم ئەمە چۆن ڕوویدا، ئەمەل بەبێ ئەوەی هیچ سکاڵایەک تۆمار بکات، بنکەکە بەجێدەهێڵێت.
ساڵێک پێش ئەم ڕووداوە، ئەمەل دەڵێت لە مانگی تەمووزی 2016 لەلایەن قاچاخچیەکانەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، کە لەگەڵ هاوسەرەکەی هێناویانەتە وڵاتی میسر.
دەستدرێژی سێکسی لەبنکەی پۆلیس
دوو پەنابەری یەمەنی، کە یەکێکیان ڕەگەزی سێیەمە و ئەوی دیکەشیان کچێکی تەمەن 11 ساڵە، وەک لە ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس وۆچ بڵاوی کردووەتەوە، دەستدرێژی سێکسییان کراوەتەسەر، ئیمان بە ڕێکخراوەکەی وتووە، کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2022دا لەلایەن پیاوە میسرییەکانەوە بێزارکراوە.
“ئەوان لە من نزیک بوونەوە و بە ئاخاوتنەکانیان بێزاریان کردم و ناچار بووم بۆ ماوەیەکی زۆر لە کۆگاکە بمێنمەوە هەتا ئەوان ڕۆیشتن، لەڕێگادا، ئەم پیاوانە لە سەیارەیەکدا دەرکەوتنەوە و داوایان لێکردم سەرکەوم، ئەوان بە چەقۆ هەڕەشەیان لێکردم و بردمیانە شوێنێکی دوور، هەوڵم دا بەرگری بکەم، بەڵام نەمتوانی، هەموویان دەستدرێژیان کردەسەرم و پاشان فڕێیان دامە سەر شەقام”.
ئیمان بە هیومان ڕایتس وۆچی وت، کە ئەو ڕەچاوی ڕاپۆرتی ڕووداوەکە ناکات، چونکە پێشتر بە تۆمەتی رەگەزخوازی دەستگیرکراوە، لەو ماوەیەدا و لەساڵی 2020، لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە لە قاهیرە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.
ئیمان لە راپۆرتی هیومان ڕایتس وۆچدا دەگێڕێتەوە، کە ئەفسەرێکی پۆلیس هات بۆ ئەو خانەیەی کە تێیدا گیرابووم و داوای لە هەموو زیندانییەکان کرد جگە لە من بچنە دەرێ بۆ ڕاڕەوەکە، پاشان داوای لێکردم کراسەکەم داکەنم، دەستی کرد بە سەیرکردنی مەمکەکانم، پاشان دەستی کرد بە دەستلێدانم.
تەمەنی 11 ساڵە دووگیان کراوە
نوێترین ڕووداوی هیومان ڕایتس وۆچ لەبارەی فاتمە، کە لەساڵی 2020دا تەنیا 11 ساڵ بووە کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، ئەو پەنارە یەمەنییە، لە کاتیکدا کە بەنیاز بوو سەوزەوات بکڕێت، لەلایەن شۆفێرێکی میسڕییەوە دەستدرێژی کراوەتە سەری.
فاتمە هاتەوە گریان و دەموچاوی سوور بوو، دایکی بیری کەوتەوە کە چی ڕوویداوە و وتی شۆفێری میسری بردی بۆ ناوچەیەکی دوور و داوای لێ کرد پانتۆڵەکەی دابکەنێت.
دوای مانگێ دایکی دەڵێت کە زانیویەتی تووشی شۆک بووە، چونکە وامزانی هێشتا پاکیزەیە، بۆیە بەدوای یارمەتی پزیشکێکی دراوسێدا گەڕاوە، تا کچەکەی بپشکنێ، “پێیوتم دووگیان بووە، من ئەوم برد بۆ زیاتر لە پزیشکێک