ئێران یاسای ژنان هەموار دەکاتەوە

دوای فراوان بوون و بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کە بەهۆی کوشتنی کچە کوردی شاری سەقز، ژینا ئەمینی 22ساڵ لە ناوەڕاستی مانگی نۆ، ڕژێمی تاران بەدوای دەرچەیەک دەگەڕێت، تا یاسای باڵاپۆشی لە ئێراندا هەموار بکاتەوە، هەرچەندە تا ئێستا خۆپیشاندانەکان و ڕەشبگیری هاوڵاتیان لە سەرتاسەری ئێران بەردەوامە.

لەمبارەوە داواکاری گشتی لە ئێران ڕاگەیاند، کە پەرلەمان و دادوەرانی کۆماری ئیسلامی، چاو بە یاسای باڵاپۆشی بەسەر ئافرەتان بخشێننەوە و، یاساکە هەمواربکرێتەوە، چونکە سنبولی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی ئێران لابردنی سەرپۆش و سوتاندنیانە، یا بڕینی پرچیانە، ئەوەش وەک هیمای ئازادی دژ بە ڕژێم نیشان دەدا.

ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی لە شاری قوم، محەمەد جەعفەر مونتەزری، داواکاری گشتی ئێران، ئاماژەی بەوەداوە، کە پەرلەمان و دادوەری، کار لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای سەرپۆش دەکەن، لەمبارەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە ئایا پێویستە یاساکە هەموار بکرێتەوە؟ مونتەزری نەیویستووە دیاری بکات، کە چی و چۆن یاساکە هەموار بکرێتەوە.
جێی ئاماژەیە، دوای چەند ساڵ لە شۆڕشی ئیسلامی لە مانگی چواری ساڵی 1983 ەوە یاسای باڵاپۆشی ناچاری لە ئێران جێبەجێ دەکرێت.

س، ح

ڕەنگە بە دڵت بن