دوو مێرمنداڵی دیکە رفێندراون

دوای ڕفاندنی دوو منداڵی خەڵکی گوندی نگڵی سەر بە شارۆچکەی کەڵاتەرزانی ناوچەی سەوڵاوا لەسەرەتاکانی مانگی سەرماوەز، دوو مێرمنداڵی دیکەی تەمەن ١٨ ساڵ و هەر خەڵکی ئەو گوندە بە ناوەکانی، هەڵوێست ڕەزایی و میلاد عەزیزی، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندران.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، هێزەکان لە پایگای جێگیری گوندی نگڵ، هەڵوێست ڕەزایی و میلاد عەزیزی، دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی ئەو گوندەکەیان ڕفاندووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو مێرمنداڵە لە دوای ڕفاندنیان بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراونەتەوە.

جێی باسە، ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی سەرماوەز، کارۆ فەتحی و، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی هەمان مانگ، پێشەوا ئەحمەدی، هەردووک تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی نگڵ، لەلایەن هێزەکانەوە ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن