توێژینەوەیەک دەریخستووە، کە خواردنی بادام دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی جەستە بدا.
توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت، کە خواردنی 30-50 گرام بادام، یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدا، بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەوانەی کە بادامیان خواردووە لە جیاتی خواردنی کاربۆهیدرات، 72 کالۆریان کەم کردووە.
بە وتەی سەن، دکتۆر شریا کارتەر، لە زانکۆی باشووری ئوسترالیاوە، وتی: ڕێژەی کێشی زیاد و قەڵەوی بایەخێکی گەورەی تەندروستی گشتین، هەروەها کەمکردنەوەی کالۆری لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی هۆرمۆناڵەوە، لەوانەیە کلیلی باشکردنی کێش بێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە توێژینەوەکەیان ئەو هۆرمۆنانەی تاقیکردەوە کە کالۆری ڕێکدەخات، بەتایبەتی بادام، دەتوانێ بەشداری لە کۆنتڕۆڵکردنی کالۆریدا بکات.
دەشڵێ، بۆیان دەرکەوت کە ئەو کەسانەی بادامیان خواردووە، گۆڕانکاریان لە رێکخستنی هۆرمۆنەکانیاندا هەیە.