بەکرتیایەکی مەترسیدار بڵاوبۆتەوە.. چەند کەس گیانیان لەدەستداوە

خزمەتگوزاری پزیشکی هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەو بەکتریایەی کە بڵاوبۆتەوە و، 7 منداڵ دوای توشبوونیان گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی شەممە ڕاگەیەندرا، کە خوێندکارێکی تەمەن 12 ساڵ لە خوێندنگایەکی باشووری لەندەن، دوای توشبوونی بە بەکتریاکە، گیانی لەدەستداوە، بەو منداڵەوە ژمارەی ئەوانەی بەو نەخۆشییە مردوون، دەگاتە حەوت کەس.

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا، دووپاتی کردەوە کە شەش منداڵی خوار تەمەن 10 ساڵ گیانیان لەدەستداوە، پاش ئەوەی لە مانگی ئەیلولەوە تووشی نەخۆشی بەکتریایی بوون.

بە وتەی ییمی ژاو، ڕاوێژکاری خزمەتگوزاری تەندروستی و خزمەتگوزاری مرۆیی بەریتانیا، نیشانەکانی هەوکردنی (ستافیلۆکۆکس ئەی) قوڕگی توشبووەکە ئازار دەدا، تا و هەوکردنی پێستی دەبێت، وە دەتواندرێت بە کۆرسێکی پڕ لە ئەنتی بایۆتیک چارەسەر بکرێت.

ژاو وتیشی: “لە حاڵەتێکی دەگمەندا، بەکتریاکان دەتوانن نیشانەی بەهێز و جدی دروست بکەن وەک تای بەرز، ئازاری توندی ماسولکە، ڕشانەوە، یا سکچوون، لەو حاڵەتەدا پێویستە چارەسەری بەپەلەی بۆ بکرێت”.

دەربارەی ئەو ڕێگایانەی کە بەکتریاکان دەگوازرێنەوە، ژاو وتی، کە لەڕێگەی کۆخەکردن و پەیوەندی پێست بە پێستەوە دەگوازرێتەوە.

ژاو هۆشداریدا کە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە، ئەوانەی کە نەخۆشی ئایدزیان هەیە، ئەوانەی کە ستێرۆید بەکاردەهێنن، یا ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، نەخۆشی دڵ، یان شێرپەنجەیان هەیە، ئەگەری توشبوونیان زیاترە.

ڕەنگە بە دڵت بن