کەمی کرێکارە لێهاتوو و شارەزاکان لە ئەوروپا، ترسێکی گەورەی لە زیانە ئابوورییەکان زیاد کردووە، ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتە ئەوروپیانەی کە بەشێک لە کرێکارە شارەزاکانی هێنابووە وڵاتەکەی وەک بەشێک لە چارەسەرکردنی، بەڵام ئاستەنگەکانی بەردەم گەیشتن بەو ئامانجەش زۆرن.
سەرۆکی کارگەی بەشی ئۆتۆماتیکی لە بەرلین دەڵێ، کە ئامادەیە دەستبەجێ پازدە کەس دابمەزرێنێت، کێشەکە بووەتە خەمێکی ڕۆژانە و پێویستە پێشوازی لە هەموو کەسێک بکەین، چ لە ئەوروپا، یا لە دەرەوەی وڵات، تەنانەت ئاستی زانینی زمانی ئەڵمانییەکەی لە ئێستادا بۆی گرینگ نییە، ئەگەر ئەو کرێکارە بە جوانی کاربکات، ئیدی ئەو گرینگی بە زانینی زمانی نادات.
بەگوێرەی پەیمانگای توێژینەوەی بازاڕی ئەڵمانی و دامەزراندن (IAB)، ئەڵمانیا پێویستە ساڵانە بەلایەنی کەمەوە، 400,000 کرێکاری شارەزای هەبێت، جیرۆمی لێکۆتی، دامەزرێنەری ڕاوێژکاری یۆرۆ جۆپ، کە دەزگایەکی دامەزراندنی کۆڵن بوو، لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەوە بەکرێگیراوە کە بەدوای کرێکاراندا دەگەڕێن، دەڵێت کە ئەو ساڵانە لەنێوان 200 بۆ 250 کرێکار پەیدا دەکات.
مرواری دەگمەن
کەمی کرێکارە لێهاتووەکان لە ئەڵمانیا، کاریگەری دوو هێندەی لەسەر چالاکی ئاژانسەکە هەیە و گوتی: ئەگەر سەیری لایەنی ئەرێنی بکەین، کڕیارێکی زۆرمان هەیە، کە داوای خزمەتگوزاریمان لێ دەکەن، چونکە هیچ کرێکارێک نادۆزنەوە، لە ڕابردوودا کۆمپانیاکان پێویستیان بە ئێمە بوو بۆ دۆزینەوەی کرێکارانی شارەزا، بەڵام ئێستا هەموو کارەکان لە داواکاریدان، لە خزمەتگوزاری کڕیارەوە بۆ شوێنی بەڕێوەبردن.
بەڵام لەلایەکی دیکەوە، دۆزینەوەی “مرواری دەگمەن” ئەستەمە، وەک جێرۆم داینا، ئاماژە بە کرێکار دەکات، بەگوێرەی جیرۆمی لیکۆت، دۆزینەوەی کەسی شارەزا، سێ بۆ شەش مانگ دەخایەنێت.
دۆزینەوەی کرێکارێک بە لێهاتوویی پێویست و توانادار بە تێکەڵکردنی لەناو تیمەکەدا زۆر گرینگە بۆ کۆمپانیاکە، بەڵام جێرۆم سەرنج بۆ بابەتێکی دیکەی گرینگ رادەکێشێت، کە پەیوەندی بە چۆنییەتی تێکەڵکردنی ئەم گرووپە بۆ ناو کۆمەڵگا و دۆزینەوەی خانوو بۆیان و یارمەتیدانیان بۆ تەواوکردنی ڕێککارە ئیدارییەکانیانەوە هەیە.
حکومەت بەردەوام هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانەکە دەدا
چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە یەکێک لە ئامانجەکانی حکومەتی ئەڵمانیایە، پێیانوایە کرێکارانی وڵاتانی دەرەوەی ئەوروپا دەتوانن ببنە چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانە، بەگوێرەی وتەی وەزیری کاری ئەڵمانیا هۆبێرتوس هێیل، کە وتی: “پێویستە ڕاهێنانی پیشەیی باشتر بکرێت، باشتر تێکەڵبوونی ژنان لە بازاڕی کاردا، وە بێگومان پێشکەوتنی تەکنەلۆژی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی دۆخەکە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هێشتا پێویستمان بە کرێکارە لێهاتووەکانی دەرەوەی وڵات دەبێت”.
ساڵی ڕابردوو نزیکەی 1.9 ملیۆن کەس لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون بۆ کارکردن لە ئەڵمانیا، کە 1.6 ملیۆن کەس لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بوون، نزیکەی 300,000 کەسیش لە وڵاتانی غەیری یەکێتی ئەوروپا بوون، بەشێوەیەکی سەرەکی لە هیندستان و بالکانەوە هاتوون،
کێشەی کەمی کار تەنیا لە ئەڵمانیا نییە، بەڵکو لە سەرتاسەری ئەوروپادایە، لە راپۆرتێکی گۆڤاری بازرگانی هاندێلسبلات دا هاتووە: “هەموو وڵاتانی ئەوروپا بەدەست کەمی کرێکارە لێهاتووەکانەوە دەناڵێنن، کیشوەرەکە ئەندازیارەکان، گەشەپێدەرانی سۆفتوێر، و شارەزایانی IT ی نییە. لە ئەڵمانیا بە دوای کارمەندی پیشەگەر و پزیشک و کارمەندانی گەشتیاریدا دەگەڕێن.
دەرفەت بۆ هاوڵاتیانی وڵاتانی عەرەبی
ناسینەوەی لێهاتوویی پەروەردەیی و هەروەها دەرکردنی ڤیزای کار و خولی زمان، هەمووی ئەرکی دەزگای دامەزراندنی فیدراڵی (BA) یە، کە لەڕێگەی بەرنامە جۆراوجۆرەکانەوە لەگەڵ هەندێ وڵاتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رێککەوتن کراوە، لەساڵی 2019ەوە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ مەغریب و تونس و میسریش کراوە.
ئەلێکساندەر ویلهێلم لە ئاژانسەکە دەڵێت: “دەمانەوێت هاوبەشی و ڕێکەوتنێک بین، لە میسر خەڵکانێکی زۆر هەن کە ئاستی زانکۆ و لێهاتووییان هەیە، لە تونسیش هەمان شتە، کە ئێمە سەرنج دەدەینە سەر هێنانی هێزی کار”.