ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا، بە هەماهەنگی چەند کۆمەڵەیەکی کوردی لەو وڵاتە، رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز رادەگرن و داواش لە کوردانی شاری ئارنهێم دەکەن، لە رێککەوت و شوێنی دیاریکراو بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە ئامادەبن.
بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند کۆمەڵەیەکی کوردی، لە وڵاتی هۆڵەندا ئاگاداری کوردستانیانی شاری ئارنهێم دەکاتەوە، کە ڕۆژی شەممە، رێککەوتی 17.12.2022 هەمووان بەیەکەوە و، بە هێنانی ئاڵای کوردستان، ئەو ڕۆژە پیرۆزە بەرز ڕابگرین.
رۆژ: شەممە 17.12.2022
کاتژمێر: 13:00ی دوانێوەرۆ
ناونیشان: Gele Rijders Plein Arnhemcentrum
بۆ پێوەندی و زانیاری زیاتر پەیوەندی بەدوو ژمارە تەکەفونە بکەن :-
0031620044245
0031615064975