چالاکوانانی ئێرانی داوای شەپۆلێکی نوێی خۆپیشاندانەکانیان کردووە، کە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست پێدەکەن، ئەوەش بەمەبەستی زیانگەیاندنە بە ئابووری ئێران، کە زیاتر لە دوو مانگە خۆپیشاندانەکان سەرتاسەری وڵاتی گرتۆتەوە.
هاوڵاتیان داوایان لێکراوە کە لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا خۆیان لە بازاڕکردن بەدوور بگرن، بۆ ئەوەی ڕێگە لە سوڕانەوەی پارە لە سیستمی بانکی ئێران بگرن، چالاکوانان وتیان کە تا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەبێت دوکانەکان لە بازاڕی شارە گەورەکاندا بە داخراوی بمێنێتەوە.
لە دوای شەهیدکردنی کچە کورد ژینا ئەمینی تەمەن 22ساڵ، کە لەلایەن پۆلیسی بەناو ڕەوشتی ئێرانەوە ئەنجامدرا، شاهیدی خۆپیشاندانی سەرتاسەری بووە.
محەمەد جەعفەر مونتەزری، پارێزەری گشتی ئێران ڕایگەیاند، کە بانگەشەی خۆپیشاندانی نوێ لە کاتێکدا دێت، کە بەگوێرەی راپۆرتەکان سەرکردایەتی ئێران بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی ڕەوشتی داوە.
هەرچۆنێک بێت، چاودێران بە زۆری ئەمە وەک هەوڵێک دەبینن بۆ چاوپۆشیکردن لە خۆپیشاندەران لەبەر ڕۆشنایی ئەو خۆپیشاندانانەی، کە لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا پلانیان بۆ داڕێژراوە.