لەم وڵاتەدا سێکس لە دەرەوەی هاوسەرگیری بە تاوان دەناسرێ و سزای بیانییەکانیش دەدا

ئیندۆنیزییا یاسایەکی بۆ تاوانبارکردنی سێکس لە دەرەوەی هاوسەرگیری دەردەکات و، سزاش بۆ هاوڵاتیان و بیانییەکان جێبەجێ دەکات.

پەرلەمانی ئیندۆنیزیا، هەموارکردنەوەی یاسای سزادانی پەسەند کرد، لەوانە یاسای تاوانبارکردنی سێکس لە دەرەوەی هاوسەرگیری، لەگەڵ سزای ساڵێک تا پێنج ساڵ لە زینداندا بۆ هەر کەسێک ئەگەر تاوانبار بێت.

یاسا نوێیەکە نیگەرانی لە نێوان کەمینەکان و پێشکەوتنخوازان لە وڵاتی زۆرینە موسڵمانی 276.5 ملیۆن کەسی دروستکردووە، هەروەها یاساکان بۆ بیانییەکانیش لە ئیندۆنیزیا جێبەجێ دەکرێن، ئەوەش بە بڕوای هەندێ چالاکوانی گەشتیاری، کێشە بۆ کەرتی گەشتیاری وڵاتەکەیان دروست دەکات.

ئەندریاس هارسۆنۆ، توێژەری هیومان ڕایتس وۆچ لە ئیندۆنیزیا هۆشداری دا لە ئەگەری بەکارهێنانی یاساکانداوە و، بە شکستێک بۆ ئازادی ئایینی لە ئیندۆنیزیا گێراوەتەوە، کە بەو یاسایە دەتوانرێت ناموسڵمانەکان دادگایی بکرێن و زیندانی بکرێن.

ڕەنگە بە دڵت بن