بایدن بۆ بڕیاردان لەسەر کاندیدکردنەوەی راوێژ بەکێ دەکات ؟

سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن، لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی راوێژی ئەوەدەکات، کە ئایا بۆ خولی دووەمی ساڵی 2024 خۆکاندی بکاتەوە، یا نا.

کلاین وتی کە بایدن ڕاوێژ لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی دەکات بۆ ئەو مەبەستە، ئەو ئێستا لە تەمەنی هەشتا ساڵیدایە و، بایدن بە تەمەنترین سەرۆکە لە مێژووی ئەمەریکادا.

کلاین کە یەکێکە لە کەسایەتییە باڵاکانی واشنتۆن، بۆ لێدوان لەسەر ئەم بابەتە، لە چاوپێکەوتنێکیدا کە لە لایەن ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵەوە بڵاوی کردەوە و گوتی، کە پێیوایە ئەو بەنیازە خۆی کاندید بکاتەوە.

لەئێستادا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، تاکە کاندیدە کە نیازی خۆی بۆ کاندیدکردنی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024دا ڕاگەیاندووە.

ڕەنگە بە دڵت بن