وێڕای تێپەڕبوونی دوو هەفتە لە ڕفاندنی مەنیژە عەزیری هونەرمەندی خەڵکی شاری کرماشان و، دیزاینەری جلوبەرگی بواری سینەما، لە تاران، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و ناوەندە حکومەتییەکانیش وەڵامی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو نادەنەوە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ مەنیژە عەزیزی، هونەرمەندی خەڵکی شاری کرماشان، ڕۆژی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) لە “بەهەشتزەهرا”ی شاری تاران، لەلایەن هێزەکانی کوماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە و، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
ناوبراو لەو ڕۆژەدا لەگەڵ ۵ کەسی دیکەدا بووە کە هەموویان پێکەوە ڕفێندراون و، ئوتۆمبێلەکەشیان لەلایەن هێزەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەو هاوڵاتییە کوردە، جیا لە چالاکییە هونەرییەکانی، دەرچووی بواری ئەندازیاریی قۆناغی کارناسی باڵایە و، خاوەنی بڕوانامەی ماستەری ئەندازیارییە.
بەدواداچوونی بنەماڵەی عەزیزی لەسەر چارەنووسی کچەکەیان، تا هەنووکە هیچ ئاکامێکی نەبووە و، هیچ ناوەند و دامەزراوەیەکی پەیوەندیداری حکومیی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەڵامی ئەو بنەماڵەیان نەداوەتەوە.