وەزیری کۆمەڵایەتی: ئێمە منداڵ نارفێنین

وەزیری خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی کامیلا گرۆنڤال دەڵێ، یاسادانانی سویدی جیاوازی لەنێوان کەسدا ناکات لەسەر بنەمای ڕەگەز، یا ئایین، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی سویدی هەرگیز منداڵ ناڕفێنن.

وتەکانی وەزیر لە وەڵامی ئەوەدا هات، کە تۆڕەکانی سویدی هەڵمەتێکیان دژ بە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی سوید بەرپاکردووە، بەتایبەتی لەسەر تۆڕی تیک تۆک.

تەلەڤیزیۆنی سویدی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئاشکرایکرد، کە ئەو هەڵمەتە دژی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکان، تەوژمێکی نوێی لەسەر پلاتفۆرمی تیک تۆک بەدەستهێناوە و، ڤیدیۆکانیان بڵاوکردۆتەوە، کە هەڕەشە و هاندانی توندوتیژییان تێدایە.

بەرپرسانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی وتیان، کارمەندەکان هەڕەشەیان لێدەکرێت، لەکاتێکدا بەشی چاودێری کۆمەڵایەتی لە یۆتۆبۆری لەسەر هەڕەشە لێکردنیان سکاڵانیان لای پۆلیس تۆمار کردووە.

هێیک ئێرکەرس، سەرۆکی کۆمەڵەی ئەکادیمیایی سوید بە ئێس ڤی تی وت: ئێمە منداڵ لە سوید ناڕفێنین ئێمە یاسامان هەیە، کە پارێزگاری لە منداڵان دەکات، وە پێویستە لەسەر ئەوە بوەستینەوە، کاتێ لەو یاسایانەیە کشاینەوە، ئەوا خیانەت لە بنەماکانی یاسا و کۆمەڵگایەکی دیموکراتی دەکەین، کە تێیدا منداڵان مافی پاراستنی تەواویان هەیە”.

ڕەنگە بە دڵت بن