دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی بیاشۆشی سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی، دانا کەریمی و دکتۆر ڕەحیم عەزیزی، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لەو شارە بەشێوەیەکی دڕندانە ڕفێندراون.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (۵ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “بیاشۆش”ی سەر بە شاری جوانڕۆ و، دوو هاوڵاتیی خەڵکی ئەو گوندەیان بە ناوەکانی، دانا کەریمی و دکتۆر ڕەحیم عەزیزی ڕفاندون.
بە وتەی شایەتحاڵان، لەکاتی ڕفاندنی ئەو هاوڵاتییانەدا، هێزەکان شووشەی ماڵەکانیانی شکاندوون و، ئەمەش بووەتە هۆکاری ترس و دڵەڕاوکێ لەناو بنەماڵەکانیاندا.
جێی باسە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی دانا کەریمی و د. ڕەحیم عەزیزی لە بەردەستدا نییە.
dana-u-rahim.jpg