ئەوروپا بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران پلانی نوێ دادەنێت

کۆمسیۆنی ئەوروپا هیوادارە کەمتر کۆچبەرە نایاساییەکان بگەنە ناو یەکێتی ئەوروپا، ئەگەر وڵاتانی ڕۆژئاوای بالکان بە ئاسانی ڤیزا نەدەنە هەموو کەسێک.

کۆمسیۆنی ئەوروپا لە رێگەی بالکانەوە پلانێکی کرداری دەستپێکردووە و، بە وردی پلانەکانی بۆ ڕێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی بۆ یەکێتی ئەوروپا، مارگاریتیس شیناس جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا دەڵێ، کۆمسیۆن دەیهەوێت بەڕێوەبەرایەتی سنوورەکان بەهێز بکات و، بەردەوام بێت لە کارکردن بۆ پێداچوونەوەی سیاسەتی پێدانی ڤیزا.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی پاسەوانی کەناری ئەوروپا و سنووری کەناراوەکان بە گشتی بێت، زیاتر لە 280,000 کۆچبەر بە نایاسایی گەیشتوونەتە ناو یەکێتی ئەوروپا، ئەوەش بەس لە دە مانگی یەکەمی ساڵی 2022، کە زۆرینەی ئەو کەسانەش لە سوریا و ئەفغانستان و تورکیاوە هاتوون.

بەرپرسی کاروباری ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا ئیلڤا جۆهانسۆن وتی، زۆربەی ئەو کەسانەی بە بێ ڤیزا دەگەنە یەکێتی ئەوروپا، لەڕێگەی سربیاوە هاتوون، هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوای بالکان، کەلێنی زۆریان هەیە، پێویستە سیاسەتی ڤیزایان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا رێکبخەن، خۆشبەختانە سربیا پێدانی ڤیزای لەگەڵ بوروندی و تونس کۆتایی پێهێناوە و، بەڵێنی داوە کە هەمان شت لەگەڵ هیندستان ئەنجام بدات.

مارگاریتیس شیناس، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند کە قبوڵ ناکرێت وڵاتانی ڕۆژئاوای بالکان بە ئاسانی ڤیزایان بدەنە هاوڵاتیانی وڵاتانی دیکە.

لوتکەی ئەلبانیا

پێشبینی دەکرێت سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا، ڕۆژی سێشەممە لە تاریانای پایتەختی ئەلبانیا، لەگەڵ هاوتاکانیان لەڕۆژئاوای بالکان بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی کۆچبەران کۆببنەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن