لە ڕووی زانستییەوە سەلمێنراوە، کە ئەو دەنگە دەنگەی لەلایەن دراوسێ بێزارکەرەکانەوە دروست دەبێت، لەهەر دەنگێکی تر کاریگەرترە و، لەوانەیە ببێتە هۆی زیانی تەندروستی بۆ نەخۆشی دڵ.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، زانایان بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەم جۆرە دەنگانە، دەتوانن کار لە خەو بکەن و ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشی دڵ.
لە کاتێکدا کە چڕی دانیشتوانی شار لە چەند دەیەی ڕابردوودا زیادی کردووە و، لە سەرەتای ساڵی 2020 کار لە ماڵەوە ڕووی لە زیادبوون کردووە، کێشەکە خراپتر بووە.
ساڵی ڕابردوو لە سەرتاسەری بەریتانیا، 450 هەزار سکاڵا لەسەر دەنگە دەنگی دراوسێ تۆمارکراوە.
توێژەران لە کەنەدا و کۆریا و ئەڵمانیا، بارودۆخی هاوشێوەی ژووری دانیشتنیان دروستکرد و دەنگی کەوتنی شتەکان و ڕۆشتنی خەڵکیان تۆمار کرد.
دواتر بەشداربووان بە بەکارهێنانی قسەکەرەکان، هێدفۆنەکان و ئامێرەکانی دیکە، ئەو راستیە دەرکەوت، کە ئاستی توڕەبوونیان زۆربووە.
مارکوس مولەر-تراپیت، لە گرووپی توێژینەوەکە، وتی: “ئەگەری هەیە لە ماوەی درێژدا بەرکەوتنی ئەو دەنگە نەخوازراوانە، ببێتە هۆی کێشەی دڵ و دەروونی و شێواندنی خەوتن.
توێژەرەوەکان هیواخوازن، کە دۆزینەوەکانیان یارمەتی تەلارسازان بدا، ئەوەش بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی زیندوو و جۆرە باڵاخانەیەک، کە تێیدا دەنگی دراوسێکان بۆ یەکتر نەگوازرێتەوە.