بەرپرسێک لە کەرتی دەرمانسازی لە بەریتانیا هۆشداری لە کەمی دەرمانی پێنیسیلین و ئەنتی بایۆتیکدا، کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی بەکتریای “هێشووی- “Aبەکاردێت.
زەیشان ڕەحمانی ڕەخنەی لە بەشی تەندروستی بەریتانیا گرت و، پێشنیاری پێدانی دژە بایۆلۆجی بە منداڵان لە قوتابخانەکان کرد، بۆ یارمەتیدان لە وەستانی مەترسیی بەکتریای هێشووی ئەی.
بەگوێرەی هەواڵی سکای نیوز، ڕەحمانی ئەوەشی وت: “بەهیچ شێوەیەک بە رێژەی گونجاو دەرمانی پەنسیلین لە نەخۆشخانەکانی وڵاتدا نییە”.
ئەم لێدوانەی ڕەحمانی لە ترسی ئەوە هات، کە هەندێ لە دایک و باوکان لە ماڵەکانیان پەنایان بۆ بەکارهێنانی ئەنتی بایۆتیکە کۆنەکان، بۆ چارەسەرکردنی منداڵەکانیان بردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکی کۆمەڵەی دەرمانسازی شاهانەی بەریتانیا، تۆرۆن گۆڤیند، هۆشداری لە مەترسی خۆناساندنی هەوکردنی نەخۆشی بەکتریای هێشوویی ئەی دا، هەروەها دایک و باوکانی هاندا کە بەدوای ئامۆژگاری پزیشکیدا بن سەبارەت بە دەرکەوتنی هەر نیشانەیەک لە منداڵەکانیان.
گۆڤیند هۆشداری دا کە پێویستە ئەنتی بایۆتیکە کۆنەکان وەلابنرێن، چونکە مەترسی لەسەر منداڵەکان هەیە، ئەگەر هەڵە بەکار بهێندرێن.