چوار ئافرەتی کورد لەلایەن مەڵپەری بی بی سی بەریتانیاو لەنإو 100کاریگەرترین ژنانی جیهان ریزبەند کراون، کە هەریەکەیان لە بوارێکدا خزمەتیان کردووە و، بوونەتە کاریگەرترین ئافرەتانی جیهان.
ئەو چوار ئافرەتە کوردە برتین لە :
١-نیگار مارف
نیگار مارف سەرۆکی یەکەی پەرستاری سەرەکی چارەسەری سووتان لە هەرێمی کوردستان، کە کارەکەی بریتییە لە چارەسەرکردنی ئەو ژنانەی بەهۆی ئازار و چەوسانەوەوە خۆیان سوتاندووە.
لە ماوەی 25 ساڵی کارکردنیدا لە نەخۆشخانەکان، هەروەها کاری لە بەشی سووتاو و چاودێری چڕیشدا کردووە.
هاوکات چارەسەری ئەو نەخۆشانەش دەکات، کە کاریگەری هەمیشەییان هەیە و چاودێرییان دەکات، زۆرێک لەو ژنانەی کە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات، بەر لە ئاگرکەوتنەوە، تووشی زیانی دەروونی و جەستەیی بوون، هەندێکیش لە تەمەنی 16 ساڵیدان.
٢-زارا محەمەدی
مامۆستا
زارا محەمەدی، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری نۆژین، زیاتر لە دە ساڵە لە شاری سنە منداڵانی فێری زمانی کوردی کردووە.
هەرچەندە لە دەستووری ئێراندا هاتووە: بەکارهێنانی زمانی ناوچەیی و ئیتنیکی لە فەزای پەروەردەییدا بە بەفراوانی جێی خۆیەتی، بەڵام پارێزەران و چالاکوانان دەڵێن لە پراکتیکدا دۆخەکە بەو شێوەیە نییە، بۆیە منداڵان ناتوانن زمانی ڕەسەنی خۆیان لە قوتابخانە حکومییەکانی ئێراندا بخوێنن .
محەمەدی بە پێکهێنانی گرووپ و کۆبوونەوەی نایاسایی، بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی تۆمەتبار کرا و، سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، ئەوەش لە مانگی یەکی ساڵی 2022ەوە، بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی لە گرتووخانەدایە.
٣-ڕۆیا پیرەیی
چالاکوان
لە مانگی نۆ وێنەیەکی خەونی دنیای کۆن گیر بوو، مینۆ مەجیدی دایکی تەمەن 62 ساڵ لە کرماشانی گەورەترین شاری رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا، پیرەیی بە سەرتاشراوی لای گۆڕی دایکی وەستا و، قژی بەبەرچاوی کامێراکان بە دەستییەوە وەک ئاماژە بە ئازادی نیشاندا.
خۆپیشاندانی دژی ڕژێمی تاران لە سەرتاسەری ئێران دەستیپێکردووە و، لە دوای گیان لەدەستدانی کچە کورد، ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ.
پیرەیی چاوی بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کەوت، لەپێناو بە دەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەو خۆپیشاندانانەی، کە ماوەی نزیکەی سێ مانگە بەردەوامن.
٤- ڕۆزا ساڵح
لەمانگی پێنجی ساڵی 2022دا، ڕۆزا ساڵح بوو بە یەکەم پەنابەر کە بۆ ئەنجومەنی شاری گلاسگۆ هەڵبژێردرا.
ڕۆزا ساڵح، کچێکی گەنج بووە کاتێ لەگەڵ خێزانەکەیدا گەیشتە سکۆتلەندا، دوای ئەوەی ناچاربوون لە ئێراق هەڵبێن، ئەو ئەندام پەرلەمانە لەسەر لیستی پارتی نەتەوەیی سکۆتلاند.
ڕۆزا ساڵح لە تەمەنی هەرزەکارییەوە کەمپینێکی بۆ مافی پەنابەران کردۆتەوە، ئەو و هاوڕێکانیشی لە خوێندنگادا گردبوونەوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دەستگیرکردنی هاوڕێیەکیان.
کەمپینی کچانی گلاسگۆی ڕۆزا سەرنجی سکۆتلەندییەکانی راکێشا بۆ چارەسەری ئەو کۆچبەرانەی، کە مافی پەنابەریان وەرنگرتووە.
هەروەها ڕۆزا ناوەندی هاوکاری سکۆتلەندیان لەگەڵ کوردستان دامەزراند و، وەک چالاکوانێکی مافی مرۆڤ سەردانی باکووری کوردستانی کردبوو.
چیرۆکی ڕۆزا ساڵح لە دوو فیلمی دۆکیۆمێنتاریدا نمایش کراوە، کە لە شانۆی مۆسیکیدا وێنەی گیراوە و، لە زۆربەی ناوچەکانی بەریتانیا و، هەروەها بی بی سی سکۆتلەندا و بی بی سی 3 نمایش کراوە.
س، ح